گەمارۆی ئاسمانی لە یەمەنەوە بۆ رژێمی سەهیۆنی: ئەم ئوممەتە تەسلیم نابێت

هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە کاردانەوە بە فراوانکردنی هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە رایگەیاند کە ئاسمانی خاکەکانی داگیرکراو دەکەنە ئامانج و پەیامی "ئەم ئوممەتە تەسلیم نابێت."
هێزەکانی سوپای یەمەن بە توندی ئیدانەی دەربڕی لە بەرامبەر بڕیاری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ زیادکردنی هێرشەکانی سەر غەززە و راگەیاند کە لە بەرامبەردا ئەوانیش گەماڕۆی هەمەلایەنە بە سەر رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەسەپێنن.
لە راگەیەندراوەکە دەستنیشان کرا، فڕۆکەخانەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە تایبەت فڕۆکەخانەی بن گرویۆن لە لە نزیکەی تەلئەبیب دەکرێنە ئامانج.
لە بەیاننامەکەدا کە لەلایەن سوپای یەمەنەوە بڵاوکراوەتەوە، بانگەوازێک بۆ سەرجەم کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی کراوە و داوایان کردووە لە ساتەوەختی بڵاوکردنەوەی ئەم بەیاننامەیە بۆ دڵنیابوون بوو لە سەلامەتی فڕۆکەکە و سەرنشینەکان سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بۆ فڕۆکەخانەکانی رژێمی سەهیۆنی هەڵبوەشێنرێنەوە.
هەر لەو بەیاننامەیەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە رژێمی سەهیۆنی نەک تەنیا غەززە بەڵکو وڵاتانی دیکەی عەرەبی وەک لوبنان و سووریاش دەکاتە ئامانج. هێزە چەکدارەکانی یەمەن رایانگەیاند کە لە بەرامبەر ئەم دەستدرێژییە بێدەنگ نابن و پەیامی "ئەم ئوممەتە تەسلیم نابێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی کوژراوەکانی تەقینەوەی بەندەرەکەی ئێران وەک ٥٧ کەس نوێ کرا و ٢ کەس بە تۆمەتی کەمتەرخەمی ئەمنی دەستبەسەر کران.
کۆمیسارێتی باڵای پەنابەران سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە مانگی نیساندا زیاتر لە ٢٥٠ هەزار پەنابەری ئەفغان لە پاکستان و ئێران گەڕانەوە وڵاتەکەیان.
کەتائیبی قەسام لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی سەرکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس ژمارەیەکی زۆر سەربازی داگیرکەری کوشت و بریندار کرد.
پاکستان بۆ چالاکییەکانی ئاژاوەگەڕی هیندستان لە جامو کەشمیر بانگێشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ کۆبوونەوەی داخراوی بەپەلە.