موفتی عومان پشتگری خۆی بە یەمەن رادەگینێت: سڵاو لە قارەمانەکان دەکەین کە لەگەڵ حەق وەستاون

ئەحمەد ئەلخەلیلی موفتی پاشایەتی عومان راگەیاند، ئۆپڕاسیۆنی بەرخۆدانی یەمەن بۆ سەر دڵی رژێمی سەهیۆنی "سەرکەوتنێکی گەورە" بوو و وتی، "سڵاو لە قارەمانەکان دەکەین کە لەگەڵ حەق وەستاون."
ئەحمەد ئەلخەلیلی موفتی پاشایەتی عومان کە هەڵوێستە روونەکانی دەناسرێت پشتیوانی بەهێزی خۆین بە بڕیاری یەمەن لەبارەی سەپاندنی گەماڕۆی ئاسمانی بە سەر رژێمی داگیرکەر راگەیاند.
خەلیلی راگەیاند، "سڵاو لە قارەمانەکانی یەمەنی دەکەین کە بە سەداقەت رێگای حەق دەپارێزن. لە دژی ستەم و زۆرداری راوەستان و بە سەرکەوتویی ناوچەکانی گرنگی دوژمنیان کردە ئامانج. ئەمە بۆ ئوممەت وەسیلەیەکی فەخر و شانازییە."
شێخ خەلیلی پێشتریش پشتیوانی خۆی بە غەززە راگەیاندبوو و جەختی لەوە کردبوو کە هەر کەسێک لە بەرامبەر ئەم ستەمە بێ دەنگ بێت لە دوایدا بەرپرسیار دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، "پلانی دابەشکردنی هاوکارییەکان لە لایەن سەهیۆنییەکان کە هێزێکی داگیرکەرە و مافەکانی مرۆیی پێشێل دەکات و بەردەوامە لە گەماڕۆ رەتدەکەین."
لە شاری مەخاجقەڵای هەرێمی داغستانی وڵاتی رووسیا لە ئەنجامی هێرش سەر تیمەکانی پۆلیسی هاتوچۆ ٢ پۆلیس گیانیان لەدەستدا.
لە کینیا بەهۆی هێرشێکی یاریگاکانەوە زیاتر لە ٧٠ هاندەری تۆپی پێ بریندار بوون.
لە شارۆچکەی هوالیێنی وڵاتی تایوان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ رووی دا.