رژێمی داگیرکەر دەیان هەزار سەربازی یەدەگی بانگێشتی سوپا دەکات

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ فراوانکردنی داگیرکاری لە غەززە بانگێشتی دەیان هەزار سەربازی یەدەگی دەکات. رژێمی داگیرکەر هەوڵی داگیرکردنی غەززە بە گشتی دەدات.
بەناو کابینەی ئاسایشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دوێنێ کۆبوونەوەیەک بە درێژایی ٥ کاتژمێر رێکخست و دواتر بە هاودەنگی بڕیاری فراوانکردنی داگیرکاری لە غەززە درا. ئەم هەوڵە وەک بەشێک لە پلانی بوونی هێزی سەربازی لە غەززە و دابەشکردنی ناوچەکە دەبینرێت.
سوپای داگیرکەر بۆ جێبەجێکردنی ئەم پلانە بانگێشتی دەیان هەزار سەربازی یەدەگی بۆ سوپا کرد. بەڵام بە پێی هەواڵەکانی میدیاکانی داگیرکەر بەشێکی گەورەی سەربازە یەدەگەکان باس لەوە دەکەن، بەهۆی "ماندووبوون" پەیڕەوی لە بانگێشتەکە ناکەن.
لە ئەنجامی پلانی دابەشکردنی غەززە پێشتر ڕێڕەوەکەی نەتزاریم و فیلادێلفیا دروستکرابوو و ئێستا راگەیەندرا کە ڕێڕەوی مۆراگ دروستکراوە. ئەم ڕێوڕەوە بۆ دابەشکردنی غەززە لە باکوورەوە بۆ باشوور دروست کراوە و هەوڵ دەدرێت کۆنترۆلی ئەمنیی داگیرکەران مسوگەڕ بکرێت.
بنیامین نەتەنیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر ئیدعای کرد کە ئەم هەنگاوانە بۆ سەپاندی فشارە بە سەر حەماس بۆ ئەوەی ئەسیرەکان ئازاد بکات. بەڵام رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی باس لەوە دەکەن کە ئەم جۆرە هەنگاوانە دەبنە هۆی قوڵتربوونی قەیرانی مرۆیی و گەشتنی زیانی زیاتر بە مەدەنییەکان.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە ٧ی ئۆکۆتبەری ٢٠٢٣یەوە زیاتر لە ٥٢ هەزار کەس شەهید بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی کوژراوەکانی تەقینەوەی بەندەرەکەی ئێران وەک ٥٧ کەس نوێ کرا و ٢ کەس بە تۆمەتی کەمتەرخەمی ئەمنی دەستبەسەر کران.
کۆمیسارێتی باڵای پەنابەران سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە مانگی نیساندا زیاتر لە ٢٥٠ هەزار پەنابەری ئەفغان لە پاکستان و ئێران گەڕانەوە وڵاتەکەیان.
کەتائیبی قەسام لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی سەرکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس ژمارەیەکی زۆر سەربازی داگیرکەری کوشت و بریندار کرد.
پاکستان بۆ چالاکییەکانی ئاژاوەگەڕی هیندستان لە جامو کەشمیر بانگێشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ کۆبوونەوەی داخراوی بەپەلە.