کەتائیبی قەسام: لە ئەنجامی کەمینێکی نوێ سەربازە سەهیۆنییەکانمان کوشت و بریندار کرد

کەتائیبی قەسام لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی سەرکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس ژمارەیەکی زۆر سەربازی داگیرکەری کوشت و بریندار کرد.
کەتائیبی قەسام راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی لە ناوچەی فەراخین لە ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس لە نزیکەی بەربەستەکانی سنوور تیمێکی ئەندازیاری سەهیۆنی کرانە ئامانج.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، تیمە سەهیۆنییەکە بە مووشەک کراوە ئامانج و دواتر بە چەکەکان تەقەیان لێکراوە. لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا سەربازە داگیرکەرەکان کوژران و بریندار کران.
کەتائیبی قەسام راگەیاند، دوای شەڕەکە دوو تانکی سەهیۆنی و بولدۆزێرێکی سەربازی بە مووشەکی دژە تانک لە جۆرەی "یاسین ١٠٥" بە سەرکەوتووی کرا ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، "پلانی دابەشکردنی هاوکارییەکان لە لایەن سەهیۆنییەکان کە هێزێکی داگیرکەرە و مافەکانی مرۆیی پێشێل دەکات و بەردەوامە لە گەماڕۆ رەتدەکەین."
لە شاری مەخاجقەڵای هەرێمی داغستانی وڵاتی رووسیا لە ئەنجامی هێرش سەر تیمەکانی پۆلیسی هاتوچۆ ٢ پۆلیس گیانیان لەدەستدا.
لە کینیا بەهۆی هێرشێکی یاریگاکانەوە زیاتر لە ٧٠ هاندەری تۆپی پێ بریندار بوون.
لە شارۆچکەی هوالیێنی وڵاتی تایوان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ رووی دا.