ڕۆژنامەنووسێکی فەلەستینی چەند کاتژمێر دوای لەدایکبوونی منداڵەکەی شەهید بوو

ڕۆژنامەنووسێکی فەلەستینی بەناوی یەحیا سوبەیح چەند کاتژمێر دوای لەدایکبوونی منداڵەکەی لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر شەهید بوو.
ڕۆژنامەنووس یەحیا سوبەیح کە بۆ ڕۆژنامەکانی ناوخۆیی کاری دەکرد چەند کاتژمێر دوای بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆی لەگەڵ منداڵە تازە لەدایکبوویەکەی لە ئەنجامی کۆمەڵکوژی داگیرکەران شەهید بوون.
لە وێنەی کاتی کۆمەڵکوژیەکە دەبینرێت کە ڕۆژنامەنووسەکە هێشتا هەمان جڵوبەرگە لەبەرییە کە لە وێنەی لەگەڵ کچەکەی لەبەرکردبوو.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەر ٢١٤ ڕۆژنامەنووس شەهید بوونەتە.
دوێنێ لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر شاری غەززە ڕۆژنامەنووسێک بە ناوی نورالدین عەبدو شەهید بوبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرگری شارستانی فەلەستین راگەیاند، لە سەدا ٧٥ی ئۆتۆمبێلەکانی فڕیاگوزاری غەززە لە خزمەت دەرچوون.
دەیان جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
لە ئەنجامی کەوتەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە ویلایەتی ئوتارکەندی وڵاتی هیندستان ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.