ترامپ لەبارەی "ناوۆکی" رێگە بە سعوودیە دەدات: مەرجی ئاساییبوونەوە لەگەڵ تەلئەبیب نییە

میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، حکومەتی ترامپ بە بێ مەرجی ئاساییبوونەوە لەگەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی رێگە بە بەرنامەی ناوۆکی سڤیل بە سعوودیە دەدات.
میدیاکانی ئەمریکا باسیان لەوە کرد کە دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ئامادەکاری بۆ رێککەوتنێکی گەورەیی ستراتیژیک لەگەڵ سعوودیە دەکات و رێگە بە سعوودیە دەدات کە گەشەی بە بەرنامەی ناوۆکی سڤیل بدات. ئەمەش سەرنجڕاکێشە ترامپ بە بێ مەرجی ئاساییبوونەوە لەگەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمەی پەسەند دەکات.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئیسرائیل هایۆم"، "نائومێدی یەکتر لەسەر ئاستی کەسی" لە نێوان ترامپ و نەتانیاهۆدا هەیە. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕەنگە ترامپ لە سیاسەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەلئەبیب پەراوێز بخات.
یایر لاپید بەناو سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی رژێمی داگیرکەر، رایگەیاند کە ساڵانێکە دژی ڕێککەوتنێکی سعودییە کە پیتاندنی یۆرانیۆمی تێدایە و وتی، "رێککەوتنێکی لەو شێوەیە دەبێتە هۆی دەستپێکردنی پێشبڕکێی چەکی ئەتۆمی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا."
بە پێی راگەیەندراوێکی ڕۆیترز، ترامپ بە بێ مەرجی ئاساییبوونەوە لەگەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەم هەنگاوەی دەهاوێژێت.
هەروەها ڕۆژنامەی یەدیۆت ئاهرۆنۆتی داگیرکەر باسی لەوە کرد، کۆتایی هێنان بە هێرشەکان سەر بزووتنەوەی انصارالله بە بێ ئاگادارکردنی تەلئەبیب نیشانەیەکە بۆ ئەم قۆناغەی نوێ.
لە نێوان لایەنەکانی سیاسی رژێمی داگیرکەر دەنگوباسی ئەمە هەیە، سعوودیە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ رژێمی داگیرکەر ئاسایی بکات دەبێت کۆتایی بە هێرشەکانی سەر غەززە بهێنرێت و رێگە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین بکرێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیدارەی فڕۆکەخانەکانی پاکستان راگەیاند، ئاسمانی وڵاتەکە بۆ تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان دووبارە کرایەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ئایار جارێکی دیکە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان میوانداری خولی چوارەمی دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا دەکات.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بانگێشتی دونیای کرد کە لە بەرامبەر نەتانیاهۆ و "بەکار هێنانی برسێتی وەک چەک لە دژی مەدەنییەکان" دەنگیان بەرز بکەن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندیێکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا راگەیاند کە تورکیا ئامادەیە میوانداری لە دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بکات.