لە شیلی بە هۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئەمبولانسەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا

فڕۆکەیەکی بچووکی ئەمبولانس کە شەش کەسی تێدابوو، لەکاتی ڕێگادا لە ناوەڕاستەوە بەرەو باکووری شیلی کەوتە خوارەوە و هەموو سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا.
گۆنزالۆ دوران، نوێنەری سەرۆکایەتی هەرێمی پایتەخت لە بەیاننامەکەیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان رایگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئەمبولانسەکەدا ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.
هێزی ئاسمانی شیلی بڵاویکردەوە، کە پاشماوەکە لە شارۆچکەی کوراکاڤی لە دەرەوەی سانتیاگۆ دۆزراوەتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستبەجێ کارمەند و سەرچاوەکانی ڕەوانەی فڕۆکەکە کراوە دوای ئەوەی فڕۆکەکە بێسەروشوێن بووە و بە هەماهەنگییەکی نزیک لەگەڵ رێکخراوەکانی دیکەی بەشداربوو لە گەڕانەکەدا کاریان کردووە.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەوانی شارستانی، فڕۆکەکە پاش نیوەڕۆ لەکاتی گەشتکردن لە سانتیاگۆوە بەرەو باکووری شاری ئاریکا لە ڕادار دیارنەماوە.
داواکاری گشتی لەگەڵ تیمەکانی کاردانەوەی فریاگوزاری بەدواداچوون بۆ هۆکاری رووداوەکە دەکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیدارەی فڕۆکەخانەکانی پاکستان راگەیاند، ئاسمانی وڵاتەکە بۆ تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان دووبارە کرایەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ئایار جارێکی دیکە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان میوانداری خولی چوارەمی دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا دەکات.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بانگێشتی دونیای کرد کە لە بەرامبەر نەتانیاهۆ و "بەکار هێنانی برسێتی وەک چەک لە دژی مەدەنییەکان" دەنگیان بەرز بکەن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندیێکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا راگەیاند کە تورکیا ئامادەیە میوانداری لە دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بکات.