دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ١١ی ئایار لە عومان بەڕێوەدەچێت

ئێران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی خولی چوارەمی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە ١١ی ئایار لە عومان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، ئەندامێکی تیمی دانوستانکاری ئێران زانیاری سەبارەت بە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمەریکا دا.
ئەو بەرپرسە باسی لەوە کرد کە تاران پێشنیاری وەزیری دەرەوەی عومانی بۆ ئەنجامدانی خولی چوارەمی دانوستانەکانی ڕۆژی یەکشەممە پەسەند کردووە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەم دانوستانانە تەنیا سەبارەت بە بواری ئەتۆمی و هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران دەبێت.
ئەمریکا و ئێران ٣ خولی دانوستانیان بە نێوەندگیری عومان ئەنجام داوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. خولی یەکەم لە ١٢ی نیسان لە شاری مەسقەت و قۆناغی دووەم لە ١٩ی نیسان لە ڕۆما و قۆناغی سێیەمیش لە ٢٦ی نیسان، هەروەها لە شاری مەسقەت بەڕێوەچوو. شاندی ئێران بە سەرۆکایەتی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی ئەمریکاش بە سەرۆکایەتی ستیڤن ویتکۆف نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دانوستانی ناڕاستەخۆیان ئەنجام دایەوە.
بەدر ئەلبوسەیدی، وەزیری دەرەوەی عومان، ڕۆژی ١ی ئایار رایگەیاند، خولی داهاتووی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران کە بڕیاربوو لە ٣ی ئایاردا بەڕێوەبچێت، بە "هۆکاری لۆجستی" دواخراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پاکستان لە کاردانەوە بە هێرشی هیندستان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێک بە ناوی "بونیان ئەلمەرسوس" کرد. هەروەها دەسەڵاتی فەرماندەیی نیشتمانی کە دەزگای باڵای بەرپرسیارە لە کۆنترۆڵکردنی چەکی ئەتۆمی، بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە کرا.
لە شاری کۆیەشتی پارێزگای لۆرستانی وڵاتی ئێران ٨ کەس لە ناو بیرێکی کشتوکاڵیدا خێنکان.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر شارەکانی رەفەح و غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٧ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون. لە ئەنجامی هێرشەکەدا خانەوادەیەکی ٥ کەسی بە گشتی شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٥٤ ڕۆژە بەردەوامە لە جینۆساید لە غەززە. سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بەردەوامن لە کردنە ئامانجی مەدەنییەکان و لە کەناری ڕۆژئاوا لە کاتەکانی شەو هێرش و هەڵکوتان بەردەوامە.