پاکستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی هیندستان دەسەڵاتی فەرماندەیی نیشتمانی کۆدەکاتەوە

پاکستان لە کاردانەوە بە هێرشی هیندستان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێک بە ناوی "بونیان ئەلمەرسوس" کرد. هەروەها دەسەڵاتی فەرماندەیی نیشتمانی کە دەزگای باڵای بەرپرسیارە لە کۆنترۆڵکردنی چەکی ئەتۆمی، بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە کرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای هێرشی هیندستان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی پاکستان، شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان، کۆبوونەوەی بەپەلەی دەستەی فەرماندەیی نیشتیمانی کە سەرپەرشتی مووشەکی و چەکی ئەتۆمی و سەروەت و سامانی ستراتیژی دیکەی پاکستان دەکات، بانگهێشت کرد.
پاکستان راگەیاند، بۆ وڵامدانەوە بە هێرشەکەی هیندستان دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێک بە ناوی "بونیان ئەلمەرسوس" کردووە.
دەسەڵاتی فەرماندەیی نیشتمانی بە باڵاترین پێکهاتەی ئەمنی ناسراوە کە سیاسەتی چەکی ئەتۆمی پاکستان دیاری دەکات و بڕیاری ستراتیژی دەدات. ئەم دەسەڵاتە کە لە سەرکردە مەدەنی و سەربازییەکان پێکهاتووە، هەروەها سەرپەرشتی هەموو بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی وڵاتەکە دەکات. لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٠٠ دامەزراوە، وەک بەردی بناغەی ستراتیژی ئەتۆمی پاکستان سەیر دەکرێت.
سەما نیوز، یەکێک لە کەناڵە هەواڵییە سەرەکییەکانی پاکستان، بڵاویکردەوە، سەرکردە باڵا سەربازی و مەدەنییەکان بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کردووە. کارنامەی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە بارودۆخی ئەمنی ئێستا، ئەگەری وەڵامدانەوە دیپلۆماسی و بەرگرییەکان، ئامادەکارییەکانی خۆپارێزی نیشتمانی و گۆڕینی هاوسەنگییە ناوچەییەکان.
لە بەرامبەردا هیندستان دەڵێت پابەندە بە سیاسەتی "بەکارنەهێنانی یەکەم" سەبارەت بە چەکی ئەتۆمی. لە بەرامبەردا پاکستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە مافی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی هەیە ئەگەر هەست بە هەڕەشەیەکی وجودی بکات.
دەسەڵاتی فەرماندەیی نیشتمانی کە بە سەرۆکایەتی شەهباز شەریف کۆدەبێتەوە، چاوەڕوان دەکرێت بڕیاری گرینگ بدات لەسەر ئەوەی کە چ ستراتیژێک لە دژی هیندستان پەیڕەو بکات. لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان، هەموو چاوەکان لەسەر ئەگەری پێشهاتە نوێیەکانی نێوان دوو زلهێزی ئەتۆمییە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ١٠٤ ڕۆژە بەردەوامە لە هێرش سەر شاری تولکەرم و کەمپی پەنابەرانی نور شەمس.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٨١٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٤٧٣ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی چەندین مانگە بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و غەززەی ناچاری برسێتی کردووە. هیشام مەهنا وتەبێژی ئەنجومەنی خاچی سووری نێودەوڵەتی وتی، "غەززە ئیتر دۆزەخێک لە سەر زەوییە. مانەوە لە ژیان بووە تێکۆشانی ڕۆژانە."
رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور راگەیاند کە نەخۆشخانەکانی غەززە گەشتوونەتە ئاستی داخستن و بانگێشتی هاوکاری نێودەوڵەتیان کرد.