تولکەرم ١٠٤ ڕۆژە گەماڕۆ دراوە: رژێمی داگیرکەر بەردەوام لە هێرش

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ١٠٤ ڕۆژە بەردەوامە لە هێرش سەر شاری تولکەرم و کەمپی پەنابەرانی نور شەمس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٩١ ڕۆژە کەمپی نور شەمسی گەماڕۆ داوە. هێرشەکان ڕۆژانە توندوتیژتر دەبن، بە بەردەوامی هەڵکوتانە سەر و دەرکردنی زۆرەملێ، دەستبەسەرکردن و لەناوبردنی سیستماتیکی ژێرخانەکان بەردەوام دەبن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرانی هەرێم، لە شەوەوە تا بەرەبەیان تەقینەوەی توندوتیژ لە کەمپەکاندا رووی دەدات. لە کاتێکدا زۆرێک لە بۆمبی دەنگی لە یەک کاتدا بەکاردەهێنران، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش لە ناوچەکەدا دەفڕن.
گەمارۆدانی قورسی کەمپەکان ڕێگری دەکات لە زانیاری دروست سەبارەت بەو شتانەی لە ناوەوە ڕوودەدەن.
لە ماوەی هەفتەی رابردوودا ڕووخاندنی بەرفراوان لە کەمپی نور شەمس رووی دا.
لە ناوەندی شاری تولکررم، داگیرکەرانی سەهیۆنی بە درێژایی شەو، بە تایبەتی لە گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵات بە چڕی جێگیر بوو.
ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان بە درێژایی ڕۆژ لە شەقامەکانی تولکەرەم دەوریە دەدەن. هاتوچۆی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ناوچە قەرەباڵغەکان سنووردارە.
زۆرێک لە خانووەکانی شەقامی نابلوس و لە گەڕەکی باکور چەند مانگێک لەمەوبەر لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە دەستیان بەسەردا گیرا. ئەم خانووانە کرانە بارەگای سەربازی. ئەو خێزانانەی لەو ماڵانەدا دەژیا، بە زۆر چۆڵیان کردووە و زرێپۆش بۆ ماڵەکان جێگیرکراون.
لە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر تولکەرم تا ئێستا ١٣ کەس شەهید بوون. ژێرخانەکە زیانێکی زۆری بەرکەوت. سەدان ماڵ و شوێنی بازرگانی و ئۆتۆمبێل یان بە تەواوی وێران بوون یان بەشێکیان زیانیان پێگەیشت، سووتێنران یان تاڵان کران.
لە ئەنجامی هێرشەکانی سەر تولکەرم و نور شەمس، ٤ هەزار و ٢٠٠ خێزان، واتە زیاتر لە ٢٥ هەزار کەس بە زۆرەملێ لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون. زیاتر لە ٤٠٠ خانوو بە تەواوی وێران بوون و ٢ هەزار و ٥٧٣ خانوویش بەشێکیان وێران بوون.
دەرگای چوونە ژوورەوە و شەقامەکانی کەمپەکان بە بەربەستی زەوی داخراو و بە تەواوی دابڕان و ژیان بە تەواوی وەستاوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێڵێک ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٨١٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٤٧٣ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی چەندین مانگە بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و غەززەی ناچاری برسێتی کردووە. هیشام مەهنا وتەبێژی ئەنجومەنی خاچی سووری نێودەوڵەتی وتی، "غەززە ئیتر دۆزەخێک لە سەر زەوییە. مانەوە لە ژیان بووە تێکۆشانی ڕۆژانە."