لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ لافاو هەڵسا: ٦٢ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ناوچەی فیزی ویلایەتی کیڤوی باشووری وڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ بەهۆی هەڵسانی لافاو دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
پارێزگاری ویلایەتی کیڤوی باشوور راگەیاند، بەهۆی ڕژانەوەی رووبارەکان و دەریاچەی تانگانییکا زیانێکی گەورە بە ناوچەکە گەشت.
بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ ژمارەیەکی زۆر گوند لە ژێر ئاوەکاندا مانەوە و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی روداوەکەدا ٦٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
دەستنیشان کرا، ژمارەیەکی زۆر کەس هێشتا بێ سەروشوێنن و لە ناوچەکە چالاکییەکانی فڕیاگوزاری بەردەوامە.
بەهۆی رووداوەکە ژمارەیەکی زۆر زەوی کشتوکاڵی لە ناوچوون و پەروەردەیی راگیرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێک لە وڵاتی ئەندەنۆسیا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە ناوچەی کالیمانتانی وڵاتی ئەندەنۆسیا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
خواجە محەمەد عاسیف وەزیری بەرگری پاکستان باسی لەوە کرد، جگە لە کێشەی کەشمیر باس لە تیرۆریزمی دەرەوەی سنووری و دابەشکردنی ئاوەکانی ڕووباری سیند دەکرێت.
رادۆسلاو سیکۆرسکی وەزیری دەرەوەی پۆڵەند راگەیاند، کۆنسۆڵخانەی رووسیا لە کراکۆو داخراوە.