پاکستان و هیندستان لەسەر ئاگربەست رێککەوتن

ئەمریکا راگەیاند، "دوابەدوای دانوستانەکان بە نێوەندگیری ئەمریکا، هیندستان و پاکستان ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەستی تەواو و دەستبەجێ."
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی خۆی رایگەیاند، گفتوگۆکانی نێوان هیندستان و پاکستان بە درێژایی شەو بە نێوەندگیری ئەمریکا بەڕێوەچووە.
ترامپ وتی، "بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنم کە هیندستان و پاکستان لەسەر ئاگربەستێکی تەواو و دەستبەجێ رێککەوتوون."
هەروەها محەممەد ئیسحاق دار جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی پاکستان رایگەیاند کە پاکستان و هیندستان لەسەر ئاگربەستی دەستبەجێ رێککەوتوون.
ڤیکرام میسری، سکرتێری وەزارەتی دەرەوەی هیندستان رایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ پاکستان گەیشتووەتە رێککەوتنێک بۆ راگرتنی چالاکییە سەربازییەکان و "رێککەوتن لەسەر ئەوە کراوە کە هەردوولا لە کاتژمێر ١٧:٠٠ بە کاتی ناوخۆوە هەموو چالاکییە سەربازییەکانی وشکانی و ئاسمانی و دەریایی ڕابگرن."
میسری ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێنمایی لە هەردوولاوە دراوە بە بەرپرسانی پەیوەندیدار بۆ جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە و بەرپرسان لە ١٢ی ئایار جارێکی دیکە کۆدەبنەوە.
هەروەها سوبرامانیام جایشانکار وەزیری دەرەوەی هیندستان لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ئێکس رایگەیاند کە هیندستان و پاکستان گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ ڕاگرتنی دوژمنایەتی و ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیدارەی فڕۆکەخانەکانی پاکستان راگەیاند، ئاسمانی وڵاتەکە بۆ تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان دووبارە کرایەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ئایار جارێکی دیکە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان میوانداری خولی چوارەمی دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا دەکات.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بانگێشتی دونیای کرد کە لە بەرامبەر نەتانیاهۆ و "بەکار هێنانی برسێتی وەک چەک لە دژی مەدەنییەکان" دەنگیان بەرز بکەن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندیێکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا راگەیاند کە تورکیا ئامادەیە میوانداری لە دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بکات.