وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا: بۆ ئاگربەستێکی ٣٠ ڕۆژە لەگەڵ رووسیا ئامادەیین

ئەندری سیبیها وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا راگەیاند، ئۆکراینا ئامادەی ئاگربەستێکی ٣٠ ڕۆژەیە لەگەڵ رووسیا.
ئەندری سیبیها وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا راگەیاند، ئۆکراینا ئامادەیە لە ڕۆژی دووشەممەوە ئاگربەستێکی ٣٠ ڕۆژە لەگەڵ رووسیا رابگەیێنێت.
سیبیها ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم بڕیارە لە ئەنجامی کۆبوونەوەی رابەرانی ئەلمانیا، فەڕەنسا، بەریتانیا و ئۆکراینا لە کیێڤ ئامادە کراوە و "ئەگەر رووسیا قبول بکات و چاودێریێکی کاریگەر ئەنجام بدرێت، ئاگربەستێکی درێژخایەن کاریگەری لەسەر ئاشتی دەبێت."
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بانگێشتی رووسیا و ئۆکراینا کردبوو بۆ ئەوەی ئاگربەستێکی ٣٠ ڕۆژە رابگەیەنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەشداربووانی سی و چوارەمین لوتکەی یەکێتی عەرەبی کە بڕیارە ١٧ی ئایار لە بەغدا بەڕێوە بچێت، بەیاننامەیەک پەسەند دەکەن کە داوای کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە دەکەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٩٢٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٨٤٦ کەس.
پاکستان و هیندستان هەر یەکێکیان دیپلۆماتکارێکی وڵاتی دیکە بە تۆمەتی "سیخوڕی" دیپۆرت کرد.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٥ خانووی مەدەنییەکانی کردە ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥٠ کەس شەهید بوون. لە ئەنجامی هێرش سەر خان یونس و ناوچەکانی دیکە ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید بوون.