کۆمەڵکوژیێکی نوێ لە غەززە: لە بەیانیەوە لانیکەم ٦٦ کەس شەهید بوون

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٥ خانووی مەدەنییەکانی کردە ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥٠ کەس شەهید بوون. لە ئەنجامی هێرش سەر خان یونس و ناوچەکانی دیکە ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی دووبارە دەستی بە هێرش سەر غەززە کرد. لە کاتی هێرشەکاندا بە تایبەت باکووری غەززە کرا ئامانج.
لە ئەنجامی بۆردومانکردنی ٥ خانوو لانیکەم ٥٠ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر خێمەی ئاوارەکان لە ناوچەی مەواسی لە شاری خان یونس ٤ ئەندامی خانەوادەیەک شەهید بوون کە هەنێکیان منداڵ بوون.
سوپای داگیرکەر هێرشێکی دیکە بۆ سەر خانوویێک لە گەڕەکی فوخاری لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس ئەنجام دایەوە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٩ کەس شەهید و بریندار بوون. ژمارەیەکی زۆر کەسیش هێشتا لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا بێ سەروشوێنن.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین باسی لەوە کرد، رژێمی داگیرکەر هێرشەکانی چڕتر کردووە و سیستەمی تەندروستی گەشتووە ئاستی ڕوخان بەڵام دونیا لەبەرامبەر کۆمەڵکوژیەکان بێ دەنگە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٩٢٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٨٤٦ کەس.
پاکستان و هیندستان هەر یەکێکیان دیپلۆماتکارێکی وڵاتی دیکە بە تۆمەتی "سیخوڕی" دیپۆرت کرد.
لە لووتکەی کە لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە بەڕێوەدەچێت گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکانی پێویست بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی سەر گەلی فەلەستین، مسوگەڕکردنی ئاگربەست و گەیاندنی هاوکاری بۆ غەززە دەکرێت.