حەماس بڕیاری ئازادکردنی ئەسیرێکی هاوڵاتی ئەمریکی و ئیسرائیلی دەدات

حەماس رایگەیاند، لە ئەنجامی دانوستانەکانی لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا، سەربازە ئەسیرەکە ئیدان ئەلێکساندەر هاوڵاتی ئەمریکی و ئیسرائیلی ئازاد دەکرێت بە مەبەستی 'دامەزراندنی ئاگربەست و کردنەوەی دەروازەکانی چوونە ژوورەوە بۆ غەززە و دڵنیابوون لە هاتنە ژوورەوەی یارمەتییە مرۆییەکان.'
لە بەیاننامەیەکدا کە لە هەژماری سۆشیال میدیای حەماس دراوە، ئاماژە بەوە کراوە کە حەماس لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە دەستپێشخەری وڵاتانی ناوبژیوان لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا کۆبووەتەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئازادکردنی ئیدان ئەلێکساندەر، سەربازێکی ئەسیر لە کەرتی غەززەی هاوڵاتی ئەمریکی و ئیسرائیلی، "یەکێک دەبێت لەو هەنگاوانەی کە دەبێت بنرێت بۆ دامەزراندنی ئاگربەست و کردنەوەی دەروازەکان بۆ غەززە و هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان."
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەوان ئامادەن "دەستپێکردنی دانوستانێکی چڕ و پڕ و هەوڵی جددی بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک کە کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت و ئاڵوگۆڕی دیلەکان بە ڕەزامەندی هەردوولا."
بزووتنەوەی حەماس سوپاسی وڵاتانی نێوەندگیری قەتەر و میسر و هەروەها تورکیای کرد بۆ هەوڵەکانیان لە درێژەی پرۆسەکەدا.
بنیامین ناتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی داگیرکەرانی سەهیۆنی لە دیدارێکدا لەگەڵ لێژنەی کاروباری دەرەوە و بەرگری، وتی، "حەماس دەتوانێت ئەلێکساندەری دیل کە هاوکات ڕەگەزنامەی ئەمریکای هەیە، وەک ئاماژەیەکی نیازپاکی لە سەردانەکەی سەرۆک دۆنالد ترامپ بۆ ناوچەکە ئازاد بکات."
کەناڵی تەلەفزیۆنی رژێمی داگیرکەر KAN کە دەزگایەکی میدیایی عیبرییە، رایگەیاندووە، ئەسیرەکە ئازاد دەکرێت لە بەرامبەر دەستپێکردنەوەی چوونە ژوورەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێک لە وڵاتی ئەندەنۆسیا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە ناوچەی کالیمانتانی وڵاتی ئەندەنۆسیا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
خواجە محەمەد عاسیف وەزیری بەرگری پاکستان باسی لەوە کرد، جگە لە کێشەی کەشمیر باس لە تیرۆریزمی دەرەوەی سنووری و دابەشکردنی ئاوەکانی ڕووباری سیند دەکرێت.
رادۆسلاو سیکۆرسکی وەزیری دەرەوەی پۆڵەند راگەیاند، کۆنسۆڵخانەی رووسیا لە کراکۆو داخراوە.