رژێمی داگیرکەر بەردەوامن لە داگیرکاری: لە کەناری ڕۆژئاوا خانوویێک روخێندرا

سەهیۆنییەکانی داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی لە ناوچەی سوبا لە قەزای ئیزنا لە کەناری ڕۆژئاوا خانووی خانەوادەیەکی فەلەستینیی ڕوخاند.
عبدالرحمان تومەیزە بەڕێوبەری کاروباری پەیوەندییەکان لە خەڵکی شارەوانی ئیزنا راگەیاند، هێزەکانی داگیرکەر خانووی خانەوادەیەکی ٧ کەسیی ڕوخاند کە ١٠ ساڵ بوو لەوێ دەژیان. هەروەها زیان بە خانووکانی دەوروبەر گەیێدرا.
تومەیزە باسی لەوە کرد کە ناوچەی سوبا لەو ناوچەیەیە کە وەک "ناوچەی سی" وەسف دەکرێت و یەک لە سێی خاکەکانی شارەوانی لەو ناوچەیەدا. سەهیۆنییەکانی داگیرکەر هەوڵ دەدەن کە فەلەستینییەکان چۆلبکەن و ناوچە داگیرکراوەکان زیاتر بکەن.
بە پێی داتاکانی رێکخراوی تێکۆشان لە بەرامبەر دیوار و نیشتەجێگاکان، رژێمی داگیرکەر لە نیسانی ٢٠٢٥دا ٧٣ ئۆپڕاسیۆنی ڕوخاندن ئەنجام داوە و بە کۆی گشتی ١٥٢ خانوو و شوێنی ڕوخاندووە.
رژێمی داگیرکەر بەم هێرشانە هەوڵ دەدەن کە فەلەستینییەکان ناوچەکە بەجێ بهێڵن و ناوچە داگیرکراوەکان فراوانتر بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێک لە وڵاتی ئەندەنۆسیا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە ناوچەی کالیمانتانی وڵاتی ئەندەنۆسیا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
خواجە محەمەد عاسیف وەزیری بەرگری پاکستان باسی لەوە کرد، جگە لە کێشەی کەشمیر باس لە تیرۆریزمی دەرەوەی سنووری و دابەشکردنی ئاوەکانی ڕووباری سیند دەکرێت.
رادۆسلاو سیکۆرسکی وەزیری دەرەوەی پۆڵەند راگەیاند، کۆنسۆڵخانەی رووسیا لە کراکۆو داخراوە.