لە ئەفغانستان مەعدەنێک ڕوخا: ٣ کوژراو

لە ئەنجامی ڕوخانی مەعدەنێک لە پارێزگای بەدەخشانی وڵاتی ئەفغانستان ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە لە شارۆچکەی ئەشکاشیمی پارێزگای بەدەخشانی وڵاتی ئەفغانستان رووی دا.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی وڵات، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣ کانگەر گیانیان لەدەستدا.
رووداوێکی بەم شێوەیە لە مانگی ئادار لە پارێزگای تاخاری دراوسێی بەدەخشان رووی دابوو و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢ کانگەر گیانیان لەدەستدابوو.
نەبوونی ئامێری مۆدێرن لە کەرتی کانگاکان و نەبوونی ڕێوشوێنی سەلامەتی گونجاو، کانگاکردنی نایاسایی لەلایەن کانگەرە ناشارەزاکان و بەکارهێنانی تەکنیکە بەسەرچووەکان ژیانی کرێکاران لە ئەفغانستان کە بەهۆی داگیرکارییەوە وێران بووە، دەخاتە مەترسییەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێک لە وڵاتی ئەندەنۆسیا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە ناوچەی کالیمانتانی وڵاتی ئەندەنۆسیا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
خواجە محەمەد عاسیف وەزیری بەرگری پاکستان باسی لەوە کرد، جگە لە کێشەی کەشمیر باس لە تیرۆریزمی دەرەوەی سنووری و دابەشکردنی ئاوەکانی ڕووباری سیند دەکرێت.
رادۆسلاو سیکۆرسکی وەزیری دەرەوەی پۆڵەند راگەیاند، کۆنسۆڵخانەی رووسیا لە کراکۆو داخراوە.