پرسی سەرەکی لووتکەی کەنداو-ئەمریکا ستەمی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی

لە لووتکەی کە لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە بەڕێوەدەچێت گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکانی پێویست بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی سەر گەلی فەلەستین، مسوگەڕکردنی ئاگربەست و گەیاندنی هاوکاری بۆ غەززە دەکرێت.
٥مین لووتکەی نێوان ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە بەڕێوەدەچێت. لە لووتەکە گفتوگۆ لەبارەی پرسەکانی ئەمنی، ئابووری و گەشەپێدانەکانی سیاسی و هەروەها ستەمی رژێمی داگیرکەر لە دژی گەلی فەلەستین دەکرێت.
لووتکەکە لە ناوەندی کۆنفڕاسنی شا عبدالعزیز بەڕێوە دەچێت و باس لە کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە، مسوگەڕکردنی ئاگربەست و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە غەززە دەکرێت.
هەروەها باس لە پرسەکانی ئابووری، ئەمنی و دانوستانەکانی ناوۆکی ئەمریکا و قوڵترکردنی هاوکاری ستراتیژیک لە نێوان ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو دەکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٩٢٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٨٤٦ کەس.
پاکستان و هیندستان هەر یەکێکیان دیپلۆماتکارێکی وڵاتی دیکە بە تۆمەتی "سیخوڕی" دیپۆرت کرد.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٥ خانووی مەدەنییەکانی کردە ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥٠ کەس شەهید بوون. لە ئەنجامی هێرش سەر خان یونس و ناوچەکانی دیکە ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید بوون.