سەرۆک کۆماری ئێران ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر قسەکانی ترامپ لە بارەی ئێران

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر ترامپ سەرۆکی ئەمریکای کە ئێرانی وەک "وێرانکارترنی هێزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" وەسف کردبوو.
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە قسەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، وتی، "قسەکانی دوێنێی ترامپ جارێکی دیکە نیشانی دا کە هێشتا خەڵکی ئێرانی نەناسیوە، گەلێک کە بوێر و قارەمان پەروەرە."
مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ هەڵکەوتە و چالاکانی فەرهەنگی پارێزگای کرماشان بە ئاماژە قسە هەڕەشەخوازانەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی، "قسەکانی دوێنێی سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە نیشانی دا کە هێشتا گەلی ئێرانی نەناسیوە، گەلێک کە قارەمانێتی، غیرەت، ئازایەتی و لێبوردن لە تایبەتمەندییە هەرە بەرچاوەکانی ژنان و پیاوانیەتی."
پزیشکیان لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا هەوڵ دەدات ئیران وەکو هەڕەشەیەک بۆ سەر ناوچەکە نیشان بدات و وتی، "کەسانێک کە لە ماوەی یەک ساڵدا زیاتر لە ٦٠ هەزار ژن و منداڵی فەلەستینیان کوشتووە، ناتوانن پاگەندەی ئاشتی بکەن. هەر ئەوانەی کە ڕێگای ئاو، خۆراک و دەرمان لە خەڵکی غەززە دادەخەن، ئەمڕۆ ئێمە وەکوو هۆکاری نائەمنی دەناسێنن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ راگەیاند، لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤یەوە سوریاییەکان گەڕانەوە وڵاتەکەیان و تاوەکو ئێستا ١.٩ ملیۆن کەس گەڕانەوە وڵاتەکەیان.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی نەخۆشخانەی ئەوروپا لە غەززە لە خزمەت دەرچوو.
لە شارۆچکەی قولەی پارێزگای قۆنیەی وڵاتی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ رووی دا.
تۆم فلێچەر، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی رایگەیاند، نیوەی دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار منداڵی یەمەن بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن.