رژێمی داگیرکەر رێگری لە ئەنجامدانەوەی نوێژی بەیانی لە مزگەوتی ئیبراهیم دەکات

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی رێگری لە مسوڵمانەکان کرد کە لە مزگەوتی ئیبراهیم لە شاری ئەلخەلیلی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو نوێژی بەیانی ئەنجام بدەن.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، داگیرکەران بە بۆمبی دەنگی هێرشیان کردە سەر مسوڵمانەکانی کە بۆ نوێژی بەیانی دەچوونە مزگەوتی ئیبراهیم.
بەهۆی هێرشەکە مسوڵمانەکان ناچار مانەوە نوێژەکانیان لە دەرەوەی مزگەوت ئەنجام بدەن.
رژێمی سەهیۆنی پێشێلکارییەکانی دژی مزگەوتی ئیبراهیم بە شێوەی سیستەماتیک زیاد کردووە.
داگیرکەران زۆر جار رێگری لە وتنەوەی بانگی پیرۆز دەکەن و رێگە نادەن بەرپرسانی مزگەوت کارەکانیان بکەن و لە دەوروبەری مزگەوتەکە سەیتەرەی کۆنترۆلکردن دادەنێنن و رێگری لە مافی ئازادی عیبادەت دەکەن.
هەروەها داگیرکەران بەردەوامن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی جووڵەکەکردنی مزگەوتەکە و لە ناوبردنی ناسنامەی مێژوویی و ئیسلامی مزگەوتی ئیبراهیم.
داگیرکەران بەم شێوەیە دژ بە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەجووڵێنەوە و بە شێوەی ئاشکرا هێرش دەکەن سەر ناوچە پیرۆزەکان.
وەقفەکانی ئیسلامی بۆ پاراستنی ناسنامەی ئیسلامی مزگەوتی ئیبراهیم بەردەوامن لە بەرخۆدان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە شێوەی سیستەماتیک هێرش دەکاتە سەر ڕۆژنامەنووسان. سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی راگەیاند، لە مانگی نیساندا ٨٠ جار هێرش کراوە سەر ڕۆژنامەنووسان و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣ ڕۆژنامەنووس شەهید بوونەتە.
هێزەکانی داگیرکەر و جووڵەکەکانی داگیرکەری نیشتەجێی ناوچەکە دووبارە هێرشیان کردە سەر مەدەنییەکان و زەوییەکانیان لە گوندەکانی شاری سەلفیتی داگیرکراو.
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە باکووری وڵاتی کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست ٥ سەرباز و ٢ مەدەنی گیانیان لەدەستدا.