رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش سەر سەلفیت

هێزەکانی داگیرکەر و جووڵەکەکانی داگیرکەری نیشتەجێی ناوچەکە دووبارە هێرشیان کردە سەر مەدەنییەکان و زەوییەکانیان لە گوندەکانی شاری سەلفیتی داگیرکراو.
نەزمی سەلام چالاکڤانی "بەرخۆدانی دژی دیوار و نیشتەجێبوون" لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، گروپێکی گەورە کە پێکهاتبوو لە سوپای داگیرکەر و پۆلیسەکان لە دەوروبەر خانووی یاسر خاتەم ئەبو زەید لە قەزای دەیر ئیستیا جێگر بوون.
جووڵەکەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەوڵیان دا بە مۆلۆتۆف خانووکە بڕوخێنن کە ١٣ کەس تێدا دەژیان کە هەنێکیان ئافرەت و منداڵ بوون.
هەروەها جووڵەکەکان لە نزیکەی ناوچەی پیشەسازی ئاریێل ١٤ ئۆتۆمبێلی فەلەستینییەکانی سووتاند. ئەم هێرشە وەک بەردەوامی هێرش سەر ماڵ و مولکی فەلەستینییەکان ئەنجام درا.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشێکی گەورەیەکان بۆ سەر قەزای کەفر دیک لە ڕۆژهەڵاتی سەلفیت ئەنجام دایەوە. لە کاتی هەڵکوتانەکە هێرش کرایە فەلەستینییەکان و لە خانووکان تاڵان کران. لە کاتی هێرشەکەدا چەند فەلەستینیێک دەستبەسەر کران.
شاری سەلفیت لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو چەندین ڕۆژە بووە شاهێدی هێرشی داگیرکەران و وێرانکردن زەوییەکان و داخستنی رێگاکان.
داگیرکەران بەم شێوەیە هەوڵی سزادانەوەی بەکۆمەڵ دەدەن و دەیانەوێت نیشتەجێگای زیاتر بۆ داگیرکەران لە ناوچە دروست بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە شێوەی سیستەماتیک هێرش دەکاتە سەر ڕۆژنامەنووسان. سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی راگەیاند، لە مانگی نیساندا ٨٠ جار هێرش کراوە سەر ڕۆژنامەنووسان و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣ ڕۆژنامەنووس شەهید بوونەتە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی رێگری لە مسوڵمانەکان کرد کە لە مزگەوتی ئیبراهیم لە شاری ئەلخەلیلی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو نوێژی بەیانی ئەنجام بدەن.
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە باکووری وڵاتی کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست ٥ سەرباز و ٢ مەدەنی گیانیان لەدەستدا.