پلانی نوێی ترامپ بۆ دوورخستنەوەی فەلەستینییەکان: ١ ملیۆن غەززەیی رەوانەی لیبیا دەکرێن

حکومەتی ترامپ کە هەوڵ دەدات غەززە بکاتە وەک شارێکی کەناردەریایی دەرکەوت کە پلانیان داڕێژتووە بۆ ئەوەی ١ ملیۆن فەلەستینی بە زۆر بگوازێنەوە لیبیا. دەستنیشان کرا، لە بەرامبەردا بەڵێنی پێدرانی چەندین ملیار دۆلار بە لیبیا دراوە.
بە پێی هەواڵێکی کەناڵی ئێ،بی،سی نیوزی ئەمریکا کە بە پشتبەست بە ٥ سەرچاوە ئامادەکراوە، حکومەتی ترامپ کە هەوڵ دەدات غەززە بکاتە وەک شارێکی کەناردەریایی دەرکەوت کە پلانیان داڕێژتووە بۆ ئەوەی ١ ملیۆن فەلەستینی بە زۆر بگوازێنەوە لیبیا. دەستنیشان کرا، لە بەرامبەردا بەڵێنی پێدرانی چەندین ملیار دۆلار بە لیبیا دراوە.
لە هەواڵەکە ئاماژە بەوە کرا کە پلانەکە گەشتووە ئاستێکی جدی و لەمبارەیە ئەمریکا لەگەڵ حکومەتی لیبیا دیداری کردووە.
شایەنی باسە، ترامپ لە دیدارەکەیدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە مانگی شوباتی ٢٠٢٥ لە کۆشکی سپی، پێشنیاری ناردنی غەززەییەکانی بۆ میسر یان ئوردن کرد و بە بیانووی بەناو "مرۆڤایەتی" بەرگری لەم بابەتە کرد.
پێشنیارەکەی ترامپ وەک درێژەپێدەری ئەو پڕۆژەیە سەیر دەکرێت کە جارێد کوشنەر زاواکەی ترامپ پێشکەشی کردووە بۆ "گۆڕینی غەززە بۆ هاوینەهەواری نێودەوڵەتیی کەنار دەریا لە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکادا."
پێشتریش لە میدیاکاندا بڵاوکرایەوە کە ئیدارەی ترامپ فشارێکی زۆری خستۆتە سەر میسر و ئوردن بۆ ئەوەی ئەم پلانە قبوڵ بکەن، تەنانەت هەڕەشەی بڕینی ملیارەها دۆلاری هاوکارییەکانیشی کردووە. بەڵام قاهیرە و عەمان ئەم پێشنیارەیان ڕەتکردەوە. بە تایبەتی لە لوتکەی عەرەبی کە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٥ لە قاهیرە بەڕێوەچوو، پەیامێکی هاوبەشی "بەرخۆدانی عەرەب" لە دژی ئەم جۆرە سەپاندنانە درا.
بەپێی هەواڵی کەناڵی ئێن،بی،سی، ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر لیبیایە. ئەمریکا پێشنیاری کردووە کە بە ملیارەها دۆلار لەو پارەیەی کە زیاتر لە دە ساڵە بەستراوەتەوە ئازاد بکات لە بەرامبەر گواستنەوەی فەلەستینیەکان بە زۆرەملێ بۆ لیبیا. بەڵام هێشتا ڕوون نییە کە ئایا ئەم پێشنیارە لەلایەن لیبیا وەرگیراوە یان نا.
ڕژێمی سەهیۆنی و هاوپەیمانەکانی بە بوێری بە بێدەنگی جیهانی ئیسلامی، ئێستا جارێکی دیکە هەوڵی دەرکردنی فەلەستینییەکان لە نیشتمانیان دەدەن. بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو فشار و هەڕەشە و گوشارانە، گەلی فەلەستین لە هەموو دەرفەتێکدا رایدەگەیەنێت کە واز لە خاکی خۆیان ناهێنن و دەستبەرداری بەرخۆدانی شەرەفمەندانە نابن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پوگواش لەسەر هەڵوێستی ئێران وتی، "پاراستنی پیتاندن و ژێرخانە ئەتۆمییەکان دانوستانی لەسەر ناکرێت."
میچال والدیگەر بەناو پەرلەمانتارێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە بەیاننامەیەکدا کە بە ڕۆژنامەی کنێست دا، بەرگری لە کوشتنی منداڵانی فەلەستینی کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٢٧٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٠ هەزار و ٦٧٣ کەس.
وەزارەتی تەندروستی و سروشتی یەمەن راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر یەمەن مەدەنیێک شەهید بوو و ١١ کەسیش بریندار بوون.