یونیسێف: ئیسرائیل لە ماوەی ٢ ڕۆژدا ٤٥ منداڵی کوشت

سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) راگەیاند، لە دوو ڕۆژی کۆتاییدا لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ٤٥ منداڵ لە غەززە کوژران.
لە راگەیەندراوەکە جەخت لەوە کرا کە منداڵەکان کە تووشی برسێتی بوونەتە هەروەها دەبنە ئامانجی هێرشەکانی راستەخۆی وەحشیانە.
یونیسێف بانگێشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆ راگرتنی ئێش و ئازاری منداڵەکان هەرچی زووە دەستبەکار بن.
هەروەها رێکخراوی تەندروستی جیهانی راگەیاند کە بەهۆی هێرشەکانی داگیرکەران ژێرخانی تەندروستی غەززە زیانێکی گەورەی پێگەشتووە.
بەهۆی هێرشەکان نەخۆشخانەی ئەوروپا لە شاری خان یونس لە خزمەت دەرچووە کە تەنها نەخۆشخانەی غەززە بوو کە خزمەتی نەشتەرگەری مێشک، چاو، شێرپەرنجە و نەخۆشییەکانی دیکەی دەدا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پوگواش لەسەر هەڵوێستی ئێران وتی، "پاراستنی پیتاندن و ژێرخانە ئەتۆمییەکان دانوستانی لەسەر ناکرێت."
میچال والدیگەر بەناو پەرلەمانتارێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە بەیاننامەیەکدا کە بە ڕۆژنامەی کنێست دا، بەرگری لە کوشتنی منداڵانی فەلەستینی کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٢٧٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٠ هەزار و ٦٧٣ کەس.
وەزارەتی تەندروستی و سروشتی یەمەن راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر یەمەن مەدەنیێک شەهید بوو و ١١ کەسیش بریندار بوون.