رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە ڕوخاندنی خانووی فەلەستینییەکان

سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە قەزای بروکین لە ڕۆژئاوای کەناری ڕۆژئاوا خانوویێکی ٣ نهۆمیان ڕوخاند. هێزەکانی داگیرکەر ٥ ڕۆژە بەردەوامن لە هێرش سەر بروکین و کەفر دیک.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٥ ڕۆژە بەردەوامن لە هێرش سەر پارێزگای سەلفیت لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.
داگیرکەران هەڵکوتانە سەر قەزای بروکین و خانوویێکی ٣ نهۆمی فەلەستینیێکیان ڕوخاند.
بە پێی زانیاریەکانی فائید سەبرا سەرۆکی شارەوانی بروکین، داگیرکەران لە باکووری ناوچەکە خانوویێکی ٣ نهۆمی فەلەستینیێک بە ناوی ئەحمەد حەسەنیان ڕوخاند.
داگیرکەران ٥ ڕۆژە لە دوای یەکتر هێرش دەکەنە سەر ناوچەکە و خەڵکی ناوچەکە دەکەنە ئامانج.
لە کاتی هێرشەکاندا ژمارەیەکی زۆر خانوو تاڵان کران و هەنێک لە فەلەستینییەکان لە خانووکانیان لێپرسینەوەیان لەگەڵ کران و ئەشکەنجە دران. هەروەها داگیرکەران دەستیان بە سەر هەنێک خانووکاندا گرتوون و وەک سەربازگە بە کار دەهێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی لە نزیکەی بازاڕێک لە شاری قەلعە عەبدولڵای وڵاتی پاکستان ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ بەیانی دەیان جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە کردنە ئامانجی کەسایەتییەکانی ئەکادەمی و زاناکانی فەلەستینی بە شێوەی سیستەماتیک. ئەم جار رژێمی داگیرکەر کەسایەتیی ناوداری ئەکادەمیی فەلەستینی مێژووناس پرۆفسیۆر زەکەریا سینواری کردە ئامانج.