هێزەکانی بەرخۆدانی غەززە: لانیکەم کوژراوێک و ٦ بریندار

هێزەکانی بەرخۆدان لە ڕۆژهەڵاتی غەززە ٢ باڵەخانەی کە هێزەکانی داگیرکەر تێدابوون کردە ئامانج و لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا لانیکەم سەربازێک کوژرا و ٦ سەربازیش بریندار بوون.
هێزەکانی بەرخۆدان لە غەززە بەردەوامن لە ئۆپڕاسیۆنە کاریگەرەکانیان دژی سوپای داگیرکەر. لەگەڵ ئەوەی رژێمی داگیرکەر بە بەهانەی ئاسایش سانسووری بە سەر رووداوەکەی شەوی سێشەممە سەپاندبوو بەڵام زانیارییەکان لەبارەی رووداوەکە لە لایەن میدیاکانی داگیرکەر بڵاو کران.
هێزەکانی بەرخۆدان لە ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس باڵەخانەیەک کە سەربازەکانی داگیرکەر تێدابوون کردە ئامانج. لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا باڵەخانەکە بە گشتی ڕوخا. بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی داگیرکەر، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا گوایە تەنها سەربازێک کوژراوە و ٣ سەربازیش بە سەختی بریندار بوونەتە. دەستنیشان کرا، سەربازە داگیرکەرەکان بە هەلیکۆپتێر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
تەرمی داگیرکەران لە باڵەخانەڕوخاوەکە نەدۆزراوە و دواتر لە باڵەخانەیەکی نزیکەی شوێنی رووداوەکە دۆزراوە. پێدەچێت هێزەکانی بەرخۆدان هەوڵیان داوە دەستبەسەر تەرمی داگیرکەراندا بگرن.
ئەمە دووەم ئۆپڕاسیۆنی گەورە بوو لە ماوەی ڕۆژێکدا لە دژی داگیرکەران ئەنجام دەدرا. لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە کاتەکانی بەیانی ٢ سەربازی داگیرکەر بە سەختی بریندار بوبوون و سەربازێکیش بە سووکی بریندار بوبوو.
هەروەها سەرییەکانی قودس ڕۆژی سێشەممە لە ناوچەی خوزاعە لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس تانکێکی سوپای داگیرکەر لە جۆرەی مەرکاوا بە ئارپیجی کردە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە کۆماری ئیسلامی ئێرانە، ئەمڕۆ لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە تارانی پایتەخت کۆدەبێتەوە.
شەریکەی گەشتی ئاسمانی ئیمارات فلیدوبەی راگەیاند، لە مانگی حوزەیرانەوە گەشتە ئاسمانییەکانی راستەخۆ بۆ دیمەشق دووبارە دەستپێ دەکەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٧٦٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٢ هەزار و ١٩٧ کەس.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، فڕۆکەخانەی بن گوریۆن و ناوچەکانی یافا و حەیفا بە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرانە ئامانج.