لە هیندستان لەئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک ٦ کەس مردن

لە وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە لە کاتی چالاکییەکانی نۆژەنکردنی باڵەخانەیەک لە ناوچەی کالیان لە ویلایەتی ماهراشترا رووی دا.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی خۆجێ، لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانە ٤ نهۆمییەکەدا لانیکەم ١٢ کەس لە ژێر باڵەخانەکەدا گیریان خوراد.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی فڕیاگوزاری رەوانەی ناوچەکە کران و بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە.
دەستنیشان کرا، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و چالاکییەکانی رزگارکردن بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر بەردەوام بووە.
دوای رووداوەکە هۆشداری بە گەلی ناوچەکە درا بەهۆی نزیکبوونەوەی وەرزی باران خانەکان نۆژەنبکرێن بۆ رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە رووداوانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە کۆماری ئیسلامی ئێرانە، ئەمڕۆ لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە تارانی پایتەخت کۆدەبێتەوە.
شەریکەی گەشتی ئاسمانی ئیمارات فلیدوبەی راگەیاند، لە مانگی حوزەیرانەوە گەشتە ئاسمانییەکانی راستەخۆ بۆ دیمەشق دووبارە دەستپێ دەکەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٧٦٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٢ هەزار و ١٩٧ کەس.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، فڕۆکەخانەی بن گوریۆن و ناوچەکانی یافا و حەیفا بە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرانە ئامانج.