لافاو لە ئەندەنوسیا: ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠ کەسیش بێ سەروشوێنن

تیمەکانی فریاگوزاری ١٠ تەرمیان لە کارەساتی لافاوەکەی ناوچەی پاپوای ڕۆژئاوای ئەندەنوسیا دۆزیەوە و تا ئێستا ١٠ کەس بێسەروشوێنن.
دوای لافاو و زەوی لەرزین لە پارێزگای پاپوای ڕۆژئاوای ئەندەنوسیا تەرمی کەسێکی دیکە دۆزرایەوە.
بەم شێوەیە ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٠ کەس زیادی کردووە.
دەسەڵاتداران ئاماژەیان بەوەشکردووە، گەڕانەکە بەهۆی بارودۆخی سەختی کەشوهەوا و زەوییە پەرشوبڵاوەکانی پاشماوە و قوڕێکی قووڵەوە کۆسپی بۆ دروست بووە.
تیمەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی ئەو ١٠ کەسە ونبووە.
لە ١٥ی ئایاردا، بارانبارینی بەخوڕ بووە هۆی دروستبوونی لافاو و زەوی لەرزین لە قەزای گونونگ ئەرفاک. بەڵام بەپێی میدیا ناوخۆییەکان، دواکەوتن لە وەرگرتنی زانیاری بۆ تیمەکانی فریاگوزاری بەهۆی خراپی پەیوەندییە لەڕادەبەدەرەکان لە ناوچەکەدا هەبووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، فڕۆکەخانەی بن گوریۆن و ناوچەکانی یافا و حەیفا بە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرانە ئامانج.
بەهۆی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر باکووری کەرتی غەززە گەلی مەدەنی ناچار دەمێنن کۆچ بکەن بۆ ئەو ناوچەیانەی پێیان وایە ئەمنترە.
لە ئەنجامی ڕوخانی کانێکی خەڵوز لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتی چین ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند کە حوکمی تۆڵەسەندنەوە بۆ هێرشبەرەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران جێبەجێ کراوە و لەسێدارە دراوە.