سوپای داگیرکەر گەلی باکووری غەززە ناچاری کۆچ دەکات

بەهۆی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر باکووری کەرتی غەززە گەلی مەدەنی ناچار دەمێنن کۆچ بکەن بۆ ئەو ناوچەیانەی پێیان وایە ئەمنترە.
بەهۆی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی جیبالیا لە باکووری کەرتی غەززە، گەلی مەدەنی ناچار مانەوە کۆچی ناوچەکانی دیکە بکەن.
خەڵکی ناوچەکە بە ئۆتۆمبێل و گالیسکەی ئەسپ و بە پێ بەهۆی هێرشەکان لە ناوچەکە دووردەکەون.
سوپای داگیرکەر رایگەیاند کە هێرش دەکاتە سەر ناوچەکە و داوای لە خەڵکی مەدەنی لە باکووری کەرتی غەززە کرد ناوچەکە چۆڵ بکەن.
ئەفیخای ئەدرەعی وتەبێژی سوپای داگیرکەر داوای لە فەلەستینییەکان کرد لە "غەبن، شەیمە، فەدوس، مەنشییە، شێخ زاید، سەلاتین، کەرامە، پڕۆژەی بەیت لاهیا، زوهور، تل زەعتەر، نور، عەبدوڕەحمان، نەهدە و کەمپی جیبەلیا" لە باکووری غەززە، ئەو ناوچانە بەجێبهێڵن کە تێیدان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٧٦٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٢ هەزار و ١٩٧ کەس.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، فڕۆکەخانەی بن گوریۆن و ناوچەکانی یافا و حەیفا بە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرانە ئامانج.
لە ئەنجامی ڕوخانی کانێکی خەڵوز لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتی چین ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.