شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەشتە تاران

شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە کۆماری ئیسلامی ئێرانە، ئەمڕۆ لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە تارانی پایتەخت کۆدەبێتەوە.
شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە لە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە و شاکر حسێن بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێران، سەرۆکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر و دهۆک، بەرپرسی کۆمەڵگایی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران پێک هاتوون، گەیشتنە فڕۆکەخانەی میهرئاباد لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
بەپێی ڕاگەیەندراوی پارێزگای هەولێر، بڕیارە ئەمڕۆ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەیاوەری پارێزگارانی (کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و کرمانشا) جگە لە دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران، لەگەڵ پارێزگاری تاران و ژووری بازرگانی تاران کۆببێتەوە.
لەماوەی چەند ڕۆژەی سەردانەکەی بۆ ئێران، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندین دیدارى گرنگی بەمەبەستى بەهێزکردنى جوڵە و ڕهوشی بازرگانی و برهودان به بواری كولتوورى و پێوهندییه ئابوورییهكانى نێوان کۆمارى ئیسلامى ئێران و هەرێمى کوردستان، کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شەریکەی گەشتی ئاسمانی ئیمارات فلیدوبەی راگەیاند، لە مانگی حوزەیرانەوە گەشتە ئاسمانییەکانی راستەخۆ بۆ دیمەشق دووبارە دەستپێ دەکەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٧٦٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٢ هەزار و ١٩٧ کەس.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، فڕۆکەخانەی بن گوریۆن و ناوچەکانی یافا و حەیفا بە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرانە ئامانج.