یەمەن: فڕۆکەخانەی لۆد بە مووشەکی هایپەرسۆنیک لێدرا

سوپای یەمەن راگەیاند، فڕۆکەخانەی لۆد (بن گوریۆن) لە ناوچەی یافای داگیرکراو بە مووشەکی بالیستیکی هایپرسۆنیک کرا ئامانج.
هێزەکانی سوپای یەمەن بەردەوامە لە وڵامدانەوە بە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی سەر غەززە.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا فڕۆکەخانەی لۆد (بن گوریۆن) لە ناوچەی یافای داگیرکراو بە مووشەکی بالیستیکی هایپرسۆنیک کرا ئامانج.
دەستنیشان کرا، ئۆپڕاسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجام دراوە و چالاکییەکان لە فڕۆکەخانەکە گەشتووە ئاستی راوەستان.
لە راگەیەندراوەکەی سوپای یەمەن جەخت لەوە کرا، تا کاتێک هێرشەکانی سەر غەززە بەردەوام بێت ئەوانیش بەردەوام دەبن لە ئۆپڕاسیۆنەکانیان لە دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی و هەروەها بێ دەنگی ئوممەت لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر وەک شەرم و خەتەر بۆ ئایندە وەسف کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ ٤ پارێزگاری هەرێمی کوردستان و ٣ پارێزگاری ڕۆژهەڵات کۆبوویەوە.
خولی ٥ـەم دانونستانەکانی ناڕاستەخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ڕۆمای پایتەخی ئیتالیا دەستیپێکرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٨٢٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٢ هەزار و ٣٨٢ کەس.
حەماس پێشوازی لە بەیاننامەی هاوبەشی ٨٠ وڵات کرد کە سەرنجیان بۆ کارەساتی مرۆیی غەززە ڕاکێشا. بزووتنەوەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەڵوێستە نیشاندەری ئەوەیە کە هۆشیاریی نێودەوڵەتی سەبارەت بە تاوانە جینۆسایدییەکان کە لە لایەن رژێمی سەهیۆنییەوە ئەنجام دراوە، زیادی کردووە.