جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار: دەبێت پشتیوانی لە بەرخۆدانی فەلەستین بکرێت

شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار وتی، "دەبێت لە هەموو بوارێکدا پشتیوانی لە تێکۆشانی مەشروعی گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی بکرێت."
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار لە پەرلەمانی تورکیا کۆنفڕانسێکی میدیایی رێکخست و باس لە چەند پرسێکی گرنگی ڕۆژەڤ کرد.
"دەبێت جیهانی ئیسلام سیستەمی بەرگری خۆی سەربەخۆ بکات لە هێزە ئیمپریالییەکان"
شاهزادە دەمیر لە راگەیەندراوەکە باس لە سەردانی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ وڵاتانی کەنداو کرد و وتی، "لە کاتێکدا کە هێرش سەر مەدەنییەکان لە غەززە بۆ لەناوبردنی سیستەماتیک بەردەوامە؛ ئەمریکا کە داکۆکیکاری سەرەکی دارایی و لۆجستیکی ئەم پرۆسەیە بوو، بە ڕێوڕەسمی دەوڵەتی لە پایتەختەکانی وڵاتانی ئیسلامی میوانداری کرا. لە کاتێکدا منداڵان لە غەززە بە بۆمبی فسفۆر دەسووتێن، فڕۆکە جەنگییەکان کە لە دژی ئەم دۆخە بەرز نەبوون، نمایشێکیان لە ئاسماندا بۆ ترامپ دانا و بە بەهای ملیارەها دۆلار رێککەوتن بۆ چەکی بەکارنەهێنراو لە دژی رژێمی سەهیۆنی واژۆ کرا کە گەورەترین مەترسییە بۆ سەر ناوچەکە. بەداخەوە ئەو عەلاقەیەی بە دۆنالد ترامپ لە کاتی سەردانەکەی بۆ کەنداو نیشان درا، تێکچوونی ئیدارەکانی جیهانی ئیسلام لەبارەی سیاسی و ئەخلاقی پێشان دەدات. بۆیە ترامپ لە کاتی سەردانەکەی بۆ قەتەر کە وڵاتێکی ئیسلامە لە راگەیاندنی ئەوەی ئەمریکا دەیەوێت ببێتە خاوەنی غەززە بەدوورنەوەستا و هەروەها ئەم وڵاتە راگەیاند کە ١٠ ملیار دۆلار بۆ بنکەی سەربازی ئەمریکا دابین دەکات. ئەم دیمەنە بۆ جیهانی ئیسلام شەرماوەرە. میلیارەها دۆلار لە رێگەی رێککەوتنەکانی سەربازی بە ئەمریکا دەدرێت و ئەمەش لە رێگای دیاریەوە دەگوازرێتەوە بۆ سەهیۆنییەکان و ئەمەش بەو واتایەیە، مسوڵمانەکان بە پارەی خۆیان پشتگری دارایی بە کوشتنی منداڵەکانی خۆیان دەدات. دەبێت جیهانی ئیسلام کۆتایی بەم دۆخە شەرماوەرە بهێنێت و سیستەمی بەرگری و سیاسەتی دەرەوەی خۆی سەربەخۆ بکات لە هێزە ئیمپریالییەکان. بەپێچەوانە، جینۆسایدەکەی غەززە بۆ تەواوی جیهانی ئیسلام بەردەوام دەبێت لە بوون وەک سیمبۆلێکی زیللەت."
"دەبێت لە هەموو بوارێکدا پشتیوانی لە تێکۆشانی مەشروعی گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی بکرێت"
دەمیر لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە کۆمەڵگەی مسوڵمان نابێت خۆی سەرقاڵی هیواکانی دیپلۆماتیک بکات و دواتر وتی، "هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە گەشتووە قۆناغی جینۆساید کە یاسا نێودەوڵەتییەکان لەبارەی جەنگ پێشێل دەکات. نەخۆشخانەکان، کەمپەکانی خێمە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆگاکانی هاوکاری هەموو ڕۆژێک بۆردومان دەکرێن؛ ژێرخانی مەدەنی بە ئەنقەسد دەکرێتە ئامانج. جینۆسایدکارانی سەهیۆنی بە رێگریکردن لە چوونەوە هەموو جۆرە هاوکاریێکی مرۆیی بۆ ناو غەززە و بەکارهێنانی برسێتی وەک چەک دەیەوێت هەموو گەلی غەززە ناچاری کۆچ بکات. هەڵوێستی وڵاتانی ئیسلام لە بەرامبەر ئەم دیمەنە تاوانێکی مێژوویە. نابێت ئیتر کۆمەڵگەی مسوڵمان خۆی سەرقاڵی هیواکانی دیپلۆماتیک بکات. هێشتا داوای 'دیپلۆماسی' لە دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە ئاگربەستی پشتگوێ خستووە و دان بە هیچ رێککەوتنێکی نێودەوڵەتیدا نانێت، سووکایەتییەکی ئاشکرایە بە ویژدانی مرۆڤایەتی. لەم خاڵەدا دەبێت لە هەموو بوارێکدا پشتیوانی لە تێکۆشانی مەشروعی گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی بکرێت. وڵاتانی ئیسلامی دەبێت هەڵوێستێکی ڕوون لە دژی دەستدرێژی سەهیۆنییەکان بگرنەبەر؛ نەک تەنها لە بانگەوازی یارمەتی بەڵکو لە هەنگاوی کۆنکرێتی ڕێگریشدا یەکبگرن. پێویستە رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بە کارنامەیەکی بەپەلە کۆببێتەوە و میکانیزمی فشاری نێودەوڵەتی بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی بەرەو غەززە کەڵک وەربگیرێت. هەموو پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی دابینکردنی تەکنۆلۆژیای سەربازی و نەرمەکاڵا بۆ رژێمی سەهیۆنی دەبێت دەستبەجێ رابگیرێن. وڵاتانی ئیسلامی پێداچوونەوە بەو پاڵپشتییە بنکە و ئاسمانییەی کە پێشکەشی ئەمریکا و دەوڵەتانی ڕۆژئاوا دەکەن و بەشداریی ئەم پشتیوانییە لە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی کۆتایی پێبێت. گەلانی مسوڵمان پێویستە فشار بخەنە سەر حکومەتەکانیان؛ پێویستە کۆکردنەوەی کۆمەڵگەی مەدەنی بگوازرێتەوە بۆ ئاستێکی جیهانی."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ ٤ پارێزگاری هەرێمی کوردستان و ٣ پارێزگاری ڕۆژهەڵات کۆبوویەوە.
خولی ٥ـەم دانونستانەکانی ناڕاستەخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ڕۆمای پایتەخی ئیتالیا دەستیپێکرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٨٢٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٢ هەزار و ٣٨٢ کەس.
حەماس پێشوازی لە بەیاننامەی هاوبەشی ٨٠ وڵات کرد کە سەرنجیان بۆ کارەساتی مرۆیی غەززە ڕاکێشا. بزووتنەوەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەڵوێستە نیشاندەری ئەوەیە کە هۆشیاریی نێودەوڵەتی سەبارەت بە تاوانە جینۆسایدییەکان کە لە لایەن رژێمی سەهیۆنییەوە ئەنجام دراوە، زیادی کردووە.