بانگەوازێک لە حەماسەوە بۆ جیهان: وەک بارسێلۆنا بن، رژێمی سەهیۆنی گۆشەگیر بکەن

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس، پێشوازی لە بڕیاری شارەوانی بارسێلۆنا بۆ پچڕاندنی پەیوەندییە دامەزراوەییەکان لەگەڵ رژێمی سەهیۆنی کرد.
کاردانەوەیەکی نوێ بە کاردانەوەکانی جیهان لە دژی ڕژێمی سەهیۆنی کە درێژە بە هێرشە جینۆسایدییەکانی دژی گەلی فەلەستین دەدات، زیاد کرا. شارەوانی بارسێلۆنا لە ناوچەی خۆسەری کەتەلۆنیای ئیسپانیا هەموو پەیوەندییە دامەزراوەییەکانی لەگەڵ شارەوانی تەلئەبیبی رژێمی سەهیۆنی هەڵپەسارد.
لە لێدوانێکدا سەبارەت بەم بڕیارە، حەماس دەستخۆشی لە شارەوانی بارسێلۆنا کرد بۆ ئەم هەنگاوە ئازایە.
حەماس راگەیاند، "ئێمە دەستخۆشی لە بڕیاری شارەوانی بارسێلۆنا دەکەین بۆ پچڕاندنی پەیوەندییە دامەزراوەییەکان لەگەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە درێژە بە هێرشە دڕندەکانی جینۆسایدەکانی دژی گەلەکەمان و هەڵپەساردنی رێککەوتنی شاری خوشکەکەی لەگەڵ تەلئەبیب. ئەمە نیشاندانی شەرەفمەندانە لە هەڵوێستی دژە داگیرکاری و هاوسۆزی لەگەڵ گەلی فەلەستین."
حەماس داوای لە شارەکان و حکومەتەکانی جیهان کرد کە هەموو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رژێمی سەهیۆنی بپچڕێنن و لەسەر پلاتفۆرمە نێودەوڵەتییەکان گۆشەگیری بکەن و بەرپرسیارانی سیاسەتی برسێتی سەپێنراو بەسەر خەڵکی غەززە و تاوانەکانی جەنگ کە ئەنجام دراون، بخەنە بەردەم دادگا.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە هاتووە، "ئەم بڕیارە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ بەهاکانی مرۆڤایەتی و دادپەروەری. بێدەنگ بوون لەکاتێکدا خەڵکی غەززە ڕووبەڕووی لەناوبردنی تەواوەتی دەبنەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دوو منداڵی فەلەستینی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان شەهید کرد کە ئاویان دەگواستەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٤٧٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٤ هەزار و ٦٩٣ کەس.
هێرشەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی بۆ سەر سیستەمی چاودێری تەندروستی لە غەززە، نەخۆشە درێژخایەنەکان بەرەوڕووی مردن دەبنەوە. لەسەدا ٤١ی تووشبووانی سستی گورچیلە بەهۆی شەڕەوە گیانیان لەدەستداوە.
داگیرکەرانی سەهیۆنی لە ناوچەی زەوایدە لە ناوەڕاستی غەززە هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی شارەوانی بورەیج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ کارمەندی شارەوانی شەهید بوون.