داگیرکەران هێرشیان کردە سەر کارمەندانی شارەوانی بورەیج: ٣ شەهید

داگیرکەرانی سەهیۆنی لە ناوچەی زەوایدە لە ناوەڕاستی غەززە هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی شارەوانی بورەیج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ کارمەندی شارەوانی شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بێ راوەستان بەردەوامە لە بۆردومانکردنی غەززە. ئەمڕۆ لە کاتەکانی نیوەڕۆ سوپای داگیرکەر هێرشێکی بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی خزمەتەکانی شارەوانی بورەیج لە ناوچەی زەوایدە لە ناوەڕاستی غەززە ئەنجام دایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکەی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام درا ٣ کارمەندی شارەوانی شەهید بوون. ئەم هێرش وەک بەشێک لە کردنە ئامانجی خزمەتەکانی دەزگاکانی مەدەنی بە شێوەی سیستەماتیک هەڵدەسەنگێنرێت.
ئەمڕۆ هێرشێکی دیکە بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی جیبالیا و ناوچەی دەحدوح لە باشووری ڕۆژئاوای شاری غەززە ئەنجام درابوو و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٨ کەس شەهید بوبوون. یەکێک لە شەهیدەکان منداڵێک بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
سوپای داگیرکەر بە ئەنقەسد مەدەنییەکان و ژێرخانی مەدەنی دەکات ئامانج و گەلی ناوچەکە ناچاری کۆچکردن دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆیون ئێردێن سەرۆک وەزیرانی مەنگۆلیا دوای لەدەستدانی دەنگی متمانە لە پەرلەمان دەستی لەکارکێشایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٥١٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٤ هەزار و ٩٠١ کەس.
لە دەریای ئیجە لە نزیکەی دوورگەی گریتی وڵاتی یۆنان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥ رووی دا.
لە ویلایەتی بۆرنۆی وڵاتی نێجیریا لە ئەنجامی تەقینەوەی مین کە سەر رێگا داڕێژرابوو ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.