لە رەفەح تەقە کرایە سەر شوێنی دابەشکردنی هاوکارییەکان: ٢ شەهید و ژمارەیەکی زۆر بریندار

سوپای داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی تەقەی کردە سەر مەدەنییەکان لە ناوچەی دابەشکردنی هاوکارییەکان و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ فەلەستینی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
هێرشەکە لە ناوچەی عالەم لە ڕۆژئاوای شاری رەفەح ئەنجام درا. سەربازەکانی داگیرکەر تەقەیان کردە فەلەستینییەکان کە بۆ وەرگرتنی خۆراک کۆبوبوون.
هەروەها تەرمی محەمەد عەلی ئەبو حەجریس و محەمەد عەیاد جەمیل ئەبو عاسی دۆزرایەوە کە پێشتر لە ئەنجامی هێرش سەر قەزای بەنی سوهەیلا لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس شەهید بوبوون.
هەروەها سوپای داگیرکەر بە تۆپهاوێژ و فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان هێرشێکی چڕی بۆ سەر باکووری کەرتی غەززە ئەنجام دایەوە و بووە هۆی وێرانکاریێک گەورە لە ناوچەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆیون ئێردێن سەرۆک وەزیرانی مەنگۆلیا دوای لەدەستدانی دەنگی متمانە لە پەرلەمان دەستی لەکارکێشایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٥١٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٤ هەزار و ٩٠١ کەس.
لە دەریای ئیجە لە نزیکەی دوورگەی گریتی وڵاتی یۆنان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥ رووی دا.
لە ویلایەتی بۆرنۆی وڵاتی نێجیریا لە ئەنجامی تەقینەوەی مین کە سەر رێگا داڕێژرابوو ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.