لە ئێران و پاکستانەوە ٥٠٠ هەزار ئەفغانستانی گەڕانەوە وڵاتەکەیان

لە مانگی نیسان و ئایاردا لە وڵاتانی پاکستان و ئێران ٥٠٠ هەزار ئەفغانستانی گەڕانەوە زێدی خۆیان.
کۆمیسارێتی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە مانگی نیسان و ئایاردا لە وڵاتانی پاکستان و ئێرانی دراوسێی ئەفغانستان بە کۆی گشتی ٥٠٠ هەزار پەنابەرانی ئەفغانستانی گەڕانەوەی زێدی خۆیان.
لە راگەیەندراوەکە جەخت لەوە کرا، گەڕاوەکان هەوڵی ئاوادانکردنەوەی دووبارەی ژیانیان دەدەن و بۆیە زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستیان بە هاوکاری هەیە.
ساڵی رابردوو لە وڵاتانی پاکستان و ئێرانەوە زیاتر لە ٢ ملیۆن ئەفغانستانی گەڕابوونەوە وڵاتەکەیان.
وەزارەتی پەنابەران و گەڕاندنەوەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان راگەیاند، دوای کۆنترۆلکردنی حکومەت لە لایەن ئیمارەتی ئیسلام تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٥.٠٩ ملیۆن ئەفغانستانی گەڕاونەتە وڵاتەکەیان.
عبدالمطلب حەقانی وتەبێژی وەزارەتەکە باسی لەوە کردبوو کە تەنها لە دوو مانگی کۆتاییدا نزیکەی ٢٦٨ هەزار کەس لە ئێران، پاکستان و تورکیاوە گەڕاونەتە وڵات.
حکومەتی پاکستان ئامادەکاری دەکات بۆ گەڕاندنەوەی ٣ ملیۆن پەنابەری ئەفغانستانی لە ساڵی ٢٠٢٥دا و بەرپرسانی ئێرانی بانگێشتیان کردبوو کە بیانییەکانی کە بێ مۆڵەت لە وڵات دەمێنن بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.
حکومەتی ئەفغانستان چەندین جار بانگێشتی پەنابەرانی ئەفغانستانی کردووە کە لە شوێنی ئەوەی لە دەرەوەی وڵات وەک پەنابەر بژین بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان و وڵات ئاوادان بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی سوپای یەمەن راگەیاند کە بۆ وڵامدانەوە بە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە غەززە و مزگەوتی ئەقسا فڕۆکەخانەی لۆد (بن گوریۆن) لە خاکەکانی داگیرکراو بە مووشەکی بالیستیکی دووبارە کرایە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە ویلایەتی بەنوەی وڵاتی نێجریا ٤٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
مانگی سووری فەلەستین رایگەیاند کە ئۆپڕاسیۆنێکیان لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەنجام داوە و بریندارەکان و کارمەندانی پزیشکییان لە نەخۆشخانەی ئەندەنوسیا لە باکووری کەرتی غەززە چۆڵکردووە.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی لە ناوچەی رەفەح دووبارە هێرشی کردە سەر فەلەستینییەکان کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری بوون و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٢٣ کەس شەهید بوون و ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.