انصارالله فڕۆکەخانەی "بن گوریۆن" دووبارە بە مووشەکی بالیستیکی کردە ئامانج

هێزەکانی سوپای یەمەن راگەیاند کە بۆ وڵامدانەوە بە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە غەززە و مزگەوتی ئەقسا فڕۆکەخانەی لۆد (بن گوریۆن) لە خاکەکانی داگیرکراو بە مووشەکی بالیستیکی دووبارە کرایە ئامانج.
هێزەکانی سوپای یەمەن راگەیاند کە ئۆپڕاسیۆنەکە بە ئامانجی "پشتیوانی لە گەلی مەزلوومی فەلەستین و خۆڕاگران" ئەنجام دراوە.
دەستنیشان کرا، ئۆپڕاسیۆنەکە بە مووشەکی بالیستیکی "ذوالفقار" ئەنجام دراوە و بووە هۆی راگرتنی هاتوچۆ لە فڕۆکەخانەکە و هەڵاتنی ٤ ملیۆن داگیرکەر بۆ پەناگاکان.
بەرپرسانی یەمەنی باسیان لەوە کرد کە لە نزیکەوە شوێنکەوتووی گەشەپێدانەکانی غەززە دەکەن و سڵاو لە گروپەکانی بەرخۆدان بە تایبەت کەتائیبی قەسام و سەرییەکانی قودس دەکەن.
لە راگەیەندراوەکە جەخت لەوە کرا کە گەلی یەمەن هیچ کات غەززەی بە تەنها ناهێلێت و تا کاتی کۆتایی هاتنی هێرشەکان بەردەوام دەبن لە ئۆپڕاسیۆنەکانیان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دەرەوەی یاریگای کریکێت لە شاری بەنگالورو لە هیندستان، لە ئەنجامی پەلاماردان ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥٠ کەسیش برینداربوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٦٠٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٥ هەزار و ٣٤١ کەس.
هیبەتوڵڵا ئاخوندزادە ڕێبەری ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان، لە پەیامی جەژنی قورباندا، هۆشداری و ڕاسپاردەی گرنگی بە گەل و بەڕێوەبەرانی ئەفغانستان دا.
نوعمان کورتولموش پەرلەمانتاری ئیستانبوول بۆ قۆناغی دووەمی ٢٨مین قۆناغی یاسادانەوە وەک سەرۆک پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا.