ژمارەی ڕۆژنامەنووسە شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٢٢٧ کەس

لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر گەڕەکی توفاح ڕۆژنامەنووسێک و ٣ کارمەندی تەندروستی شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە تاوەکو ئێستا ٢٢٧ ڕۆژنامەنووس شەهید بوونەتە.
دوای هێرش سەر گەڕەکی توفاح لە شاری غەززە ڕۆژنامەنووس مومین ئەبولعوف بۆ ئامادەکردنی هەواڵ چووە شوێنی رووداوەکە. بەڵام ڕۆژنامەنووسەکە لەگەڵ ٣ کارمەندی تەندروستی تووشی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ڕۆژنامەنووس مومین ئەبولعوف لەگەڵ کارمەندانی تەندروستی شەهید بوون.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بە شێوەی سیستەماتیک کارمەندانی تەندروستی و ڕۆژنامەنووسان دەکاتە ئامانج و بەم شێوە قەیرانی مرۆیی کە لە غەززە هەیە قوڵتر دەکات.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا زیاتر لە ١٩٠ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڕەشەی تیرۆرکردنی سەید ئایەتولڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران کرد.
سەردار سەرتیپ محەمەد کەرەمی بوو بە فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران.
جەماعەتی إخوان المسلمین پەیامێک بۆ سەید عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران نارد و پشتگری گشتی خۆیان بۆ ئۆپڕاسیۆنەکانی دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتایە سەر کەرتی ڕۆژئاوا و خانووی شەهید سامر حوسێنیان ڕوخاند.