رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر یەمەن: بەندەری حودەیدە لە دەریاوە کرا ئامانج

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە دەریاوە هێرشی کردە سەر بەندەری حودەیدە لە یەمەن. هێرشەکە بەربەیانی لە لایەن هێزەکانی دەریایی ئەنجام درا.
هێرشەکە بۆ سەر بەندەرەکانی راس عیسا، حودەیدە و سەلیف ئەنجام درا کە لە ژێر کۆنترۆلی انصارالله-دایە.
میدیاکانی یەمەنی باس لەوە دەکەن، هێرشەکە راستەخۆ بۆ سەر ژێرخانی بەندەرەکان ئەنجام دراوە.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی رژێمی داگیرکەر، هێرشەکە بەربەیانی وەک دوو شەپۆل ئەنجام دراوە. بەڵام رژێمی داگیرکەر بە شێوەی فەرمی هێشتا سەبارەت بە هێرشەکە راگەیەندراوێکی بڵاو نەکردووە.
بزووتنەوەی انصارالله بۆ پشتوانی لە خەڵک و بەرخۆدانی غەززە بەردەوامە لە ئۆپڕاسیۆنەکانی لە دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی.
بزووتنەوەکە جەخت لەوە دەکات، تا کاتێک هێرش و گەماڕۆی سەر غەززە بەردەوام بێت ئەوانیش بەردەوام دەبن لە ئۆپڕاسیۆنەکانیان لە دژی رژێمی داگیرکەر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڕەشەی تیرۆرکردنی سەید ئایەتولڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران کرد.
سەردار سەرتیپ محەمەد کەرەمی بوو بە فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران.
جەماعەتی إخوان المسلمین پەیامێک بۆ سەید عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران نارد و پشتگری گشتی خۆیان بۆ ئۆپڕاسیۆنەکانی دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتایە سەر کەرتی ڕۆژئاوا و خانووی شەهید سامر حوسێنیان ڕوخاند.