رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشی کردە سەر شوێنی دابەشکردنی هاوکارییەکان: ١٣ شەهید و زیاتر لە ٢٠٠ بریندار

سەهیۆنییەکانی داگیرکەر دووبارە هێرشیان کردە سەر شوێنی دابەشکردنی هاوکاری مرۆییەکان لە "نەتزاریم". لە ئەنجامی کۆمەڵکوژییەکەدا ١٣ فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون. لە ٢ هەفتەی کۆتاییدا لە ئەنجامی هێرش سەر شوێنی دابەشکردنی هاوکارییەکان ٢٢٤ کەس شەهید بوون.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر جارێکی گەلی مەدەنیی غەززەی کردە ئامانج کە بەدەست برسێتیەوە دەناڵن. سەهیۆنییەکانی داگیرکەر دووبارە هێرشیان کردە سەر شوێنی دابەشکردنی هاوکاری مرۆییەکان لە "نەتزاریم". لە ئەنجامی کۆمەڵکوژییەکەدا ١٣ فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.
دوێنێ (چوارشەممە) لە ئەنجامی هێرش سەر هەمان شوێنە ٢٨ کەس شەهید بوبوون و دەیان کەسیش بریندار بوبوون. لە ڕۆژانی کۆتاییدا سوپای داگیرکەر بە شێوەی ئەنقەسد و سیستەماتیک شوێنەکانی دابەشکردنی هاوکاری لە غەززە دەکاتە ئامانج و بەم شێوەیە شوێنەکانی دابەشکردنی هاوکاری لە غەززە و رەفەحیان کردووە وەک کەمینێکی مەرگ.
سەرچاوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لەوە دەکەن کە ئەمە بەشێکە لە ئامانجی "کۆچی زۆرەمڵێ" و ستراتیژیای "جینۆساید"ی ستراتیژیک. لە ٢٧ی ئایارەوە لە ئەنجامی هێرش سەر ئەو شوێنانە ٢٢٤ کەس شەهید و ١٨٥٨ کەسیش بریندار بوونەتە.
ئەو شوێنانەی دابەشکردنی هاوکاری بە هاوکاری ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر دامەزراون و لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان بە شێوەی شەرعی ناناسرێت و هەوڵ دەدرێت بەم شێوەیە خەڵكی غەززە تەسلیمی خۆیان بکەن و دابەشکردنی هاوکاری وەک ئامێرێک بۆ داگیرکاری بەکاربهێنن.
ئەم کۆمەڵکوژیانە لە پێش چاوی دونیا بە پشتیوانی بێ دەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ئێران، شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنیی کردە ئامانج. لە هێرشی سەر کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی چەمران لە تاران ٦٠ کەسی مەدەنی شەهید بوون. ئێران رایگەیاند کە تۆڵەسەندنەوە بەردەوام دەبێت و هێرشەکان بێ سزا نابن.
عیزەت ئەلریشق ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد کە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لە دژی رژێمی سەهیۆنی پەیامێکی ڕوونە بۆ بەرەی خۆڕاگری و وتی، "هەرکەسێک هێرش بکات باجەکەی دەدات."
ئێران لە پڕۆسەی تۆڵەسەندنەوە کە لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ڕژێمی سەهیۆنی دەستیپێکردووە، دەچێتە قۆناغێکی نوێوە. سەرچاوە سەربازییەکانی ئێران رایانگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەک تەنها ناوچە داگیرکراوەکان بەلکو بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکرێنە ئامانج.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی لە ناوچەی بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەززە گروپێک سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.