لە هیندستان فڕۆکەیەکی هەڵگری ٢٤٤ کەس کەوتەخوارەوە

لە وڵاتی هیندستان فڕۆکەیەکی هەڵگری ٢٤٤ کەس کە بەرەو لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەچوو ماوەیەکی کورت دوای بەرزبوونەوە لە شاری ئەحمەدئاباد کەوتەخوارەوە.
فڕۆکەکە هەڵگری ٢٤٤ کەس بوو کە ٢٣٢یان گەشتیار و ١٢یان تیمی فڕۆکەوانی بوون.
بە پێی زانیارییەکان فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری ئەحمەدئاباد بەرزبوبوو و ماوەیەکی کورت دوای بەرزبوونەوە کاتژمێر ١٣:٣٨ کەوتەخوارەوە.
دوای رووداوەکە هاتوچۆ بۆ ناوچەکە داخرا و ژمارەیەکی زۆر تیمی تەندروستی و فڕیاگوزاری رەوانەی ناوچەکە کران.
ئامیت شاه وەزیری ناوخۆی هیندستان راگەیاند کە لەبارەی رووداوەکە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمەکە لە پەیوەندیدایە.
فائیز ئەحمەد کیدوای بەڕێوبەری گشتی گەشتە ئاسمانییە مەدەنییەکانی هیندستان راگەیاند، فڕۆکەکە ٥ خوڵەک دوای بەرزبوونەوە کەوتووەخوارەوە.
سەبارەت بە رووداوەکە لێکۆلینەوە بەردەوامە و لەبارەی ژمارەی قوربانییەکان هێشتا راگەیەندراوێکی فەرمی بڵاو نەکراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی انصارالله لە یەمەن بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشەی رژێمی سەهیۆنی دژ بە ئێرانی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئێران هەموو مافێکی وەڵامدانەوەی هەیە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، فەرماندە و زانایانی شەهیدی ئێران لەسەر ڕێگای بەرخۆدان خۆیان فیدا کرد.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس، هێرشی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ئێران بە "پێشهاتێکی گرنگ کە چارەنووسی ناوچەکە دیاری دەکات" وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەموو ئومەت دەبێت لە دژی ئەم هەڕەشەیە یەکبگرن.
رژێمی سەهیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی هەمەلایەنەی بە ئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و فەرماندەکانی باڵای سەربازی دەستیپێکرد. ئێران بە ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وەڵامی دایەوە، لە کاتێکدا رژێمی داگیرکەر رایگەیاند کە "کاتژمێرە سەختەکان لە پێشە."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشی رژێمی سەهیۆنی دژ بە ئێران، شەش زانای گرنگی ناوۆکی شەهید بوون. تاران کاردانەوەی توندی بەرامبەر ئەو هێرشە نیشان دا و رایگەیاند کە بە شێوەی توند وەڵامی دەداتەوە.