لە غەززە خەڵک بۆ لقە نانێک دەمرن: ژمارەی شەهیدان بۆ ٢٤٨ کەس و ژمارەی بریندارەکان بۆ ٢٠٥٨ کەس بەرزبووەتەوە

لە کاتێکدا ڕژێمی سەهیۆنی بەردەوامە لە بەئامانجگرتنی ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکان لە غەززە، ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی لە ٢٧ی ئایارەوە بۆ ٢٤٨ کەس بەرز بووەتەوە و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ٢ هەزار و ٥٨ کەس بەرز بووەتەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەران بۆ سەر ناوەندی فریاگوزاری لە ناوچەی نەتزەریم لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە و خاڵێکی دیکە لە سودانیە لە باکووری ڕۆژئاوا، ٢٤ کەسی دیکە شەهید بوون و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.
لە دوو هەفتەی رابردوودا میکانیزمی یارمەتی کە لە ژێر ناوی "دەزگای فریاگوزاری مرۆیی غەززە" لەلایەن ئەمریکا و ڕژێمی سەهیۆنییەوە دروستکرا کە ئیرادەی گەلی فەلەستین پشتگوێ دەخات، ئێستا گۆڕاوە بۆ ململانێی ژیان و مردن. هاوڵاتیان ناچارن بە تێچووی گیانیان بچنە ئەو ناوەندانە لە پێناو دەستگەیشتن بە خواردن و ئاو.
سەرچاوە ناوخۆییەکان سەرنجیان بۆ ئەو راستییە رادەکێشن کە هێرشکردنە سەر خاڵە فریاگوزاریەکان بە تایبەتی ژنان و منداڵان دەکاتە ئامانج، دەڵێن خەڵک "گیانی خۆیان دەدەن لە بەرامبەر لقەیەک نان". لە بەرامبەردا رژێمی سەهیۆنی سەرەڕای هەموو بانگەوازە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامە لە زیادکردنی هێرشەکانی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ئێران، شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنیی کردە ئامانج. لە هێرشی سەر کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی چەمران لە تاران ٦٠ کەسی مەدەنی شەهید بوون. ئێران رایگەیاند کە تۆڵەسەندنەوە بەردەوام دەبێت و هێرشەکان بێ سزا نابن.
عیزەت ئەلریشق ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد کە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لە دژی رژێمی سەهیۆنی پەیامێکی ڕوونە بۆ بەرەی خۆڕاگری و وتی، "هەرکەسێک هێرش بکات باجەکەی دەدات."
ئێران لە پڕۆسەی تۆڵەسەندنەوە کە لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ڕژێمی سەهیۆنی دەستیپێکردووە، دەچێتە قۆناغێکی نوێوە. سەرچاوە سەربازییەکانی ئێران رایانگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەک تەنها ناوچە داگیرکراوەکان بەلکو بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکرێنە ئامانج.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی لە ناوچەی بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەززە گروپێک سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.