راگەیێندراوی هێزە چەکدارەکانی ئێران دوابەدوای هێرشی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ئێران

ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "وەڵامی سەربازانی ئێوە لە هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ فەرماندەران، پاڵپشتان و هۆکارەکانی ئەو هێرشە دزێوانە، ڕووخێنەر و پەشیمان کەر دەبێت.
ئەرکانری گشتی هیزە چەکدارەکان لە راگەیێندراوی ژمارەی ١ دا رایگەیاند، "هێرشی سەربێزوانە و دەستدرێژانەی ئیسرائیل لە بەرەبەیانی هەینی ٢٣ی خەزەڵوەر لە هێرش بۆ سەر بەشگەلێک لە وڵات بریتی لە چەند ناوچەی سەربازی و ناسەربازی، بووە هۆی شەهادەتی کۆمەڵێک لە هاوڵاتیانی ئازیز لەوانە ژنان و منداڵان و چەند فەرماندە لە هێزە چەکدارەکان.
ناوەندی پێوەندییەکانی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان وێرای ئیدانە کردنی ئەو هێرشە دەستدرێژانە ئاشكرا کە پێچەوانەی سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەکانە، دڵنیایی دەداتە ڕێبەر و خەڵکی بەشەرەفی ئێران، وەڵامی سەربازانی ئێوە لە هێزە چەکدارەکان بە هۆاکرەکان، فەرماندەران و پاڵپشتانی ئەو هێرشە سووکانە، رووخێنەر و پەشیمان کەرەوە دەبێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ئێران، شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنیی کردە ئامانج. لە هێرشی سەر کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی چەمران لە تاران ٦٠ کەسی مەدەنی شەهید بوون. ئێران رایگەیاند کە تۆڵەسەندنەوە بەردەوام دەبێت و هێرشەکان بێ سزا نابن.
عیزەت ئەلریشق ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد کە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لە دژی رژێمی سەهیۆنی پەیامێکی ڕوونە بۆ بەرەی خۆڕاگری و وتی، "هەرکەسێک هێرش بکات باجەکەی دەدات."
ئێران لە پڕۆسەی تۆڵەسەندنەوە کە لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ڕژێمی سەهیۆنی دەستیپێکردووە، دەچێتە قۆناغێکی نوێوە. سەرچاوە سەربازییەکانی ئێران رایانگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەک تەنها ناوچە داگیرکراوەکان بەلکو بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکرێنە ئامانج.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی لە ناوچەی بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەززە گروپێک سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.