حەماس: ئەمە شەڕی قەدەرە، دەبێت ئوممەت یەکگرتوو بێت

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس، هێرشی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ئێران بە "پێشهاتێکی گرنگ کە چارەنووسی ناوچەکە دیاری دەکات" وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەموو ئومەت دەبێت لە دژی ئەم هەڕەشەیە یەکبگرن.
حەماس لە راگەیەندراوێک ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هێرشە جیددییە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و نۆرمە مرۆییەکانە و پڕۆژەی سەهیۆنی نەک تەنیا بۆ سەر فەلەستین بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە هەڕەشەی وجودیی دروست دەکات.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە، "پلانی فراوانخوازانە و داگیرکەرانەی رژێمی سەهیۆنی بۆ ناوچەکە بەردەوامە و هێرشەکانی بۆ سەر هەموو گەلانی خۆڕاگر بەردەوام لە زیادبووندایە."
حەماس رایگەیاند کە شەهیدانی ئەو هێرشە بریتی بوون لە فەرماندەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سەردار حوسێن سەلامی، سەرۆکی ئەرکانی ئێران سەردار محەمەد باقری و زۆرێک لە زانایانی ئەتۆمی و هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ گەل و ڕێبەرایەتی ئێران دەربڕی. هەروەها هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست.
بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند کە ئێران بەدەلی پاڵپشتی چەسپاوانەی لە دۆزی فەلەستین و هەڵوێستی نەتەوەیی سەربەخۆی خۆی داوە. داوای لە هەموو جیهانی ئیسلامی و هێزەکانی خۆڕاگری کرد کە لەم کاتە هەستیارەدا هەڵوێستی هاوبەش و بەهێز لە دژی ئەم هێرشە بگرنەبەر.
لە کۆتاییدا بەیاننامەی حەماس جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە رژێمی سەهیۆنی دوژمنی سەرەکی ئوممەتە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگی یەکڕیزی و یەکگرتوویی لەم تێکۆشانە پیرۆزەدا کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ئێران، شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنیی کردە ئامانج. لە هێرشی سەر کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی چەمران لە تاران ٦٠ کەسی مەدەنی شەهید بوون. ئێران رایگەیاند کە تۆڵەسەندنەوە بەردەوام دەبێت و هێرشەکان بێ سزا نابن.
عیزەت ئەلریشق ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد کە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لە دژی رژێمی سەهیۆنی پەیامێکی ڕوونە بۆ بەرەی خۆڕاگری و وتی، "هەرکەسێک هێرش بکات باجەکەی دەدات."
ئێران لە پڕۆسەی تۆڵەسەندنەوە کە لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ڕژێمی سەهیۆنی دەستیپێکردووە، دەچێتە قۆناغێکی نوێوە. سەرچاوە سەربازییەکانی ئێران رایانگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەک تەنها ناوچە داگیرکراوەکان بەلکو بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکرێنە ئامانج.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی لە ناوچەی بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەززە گروپێک سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.