ئێران دەستی بە ئۆپڕاسیۆنی وەعدەی سادیق ٣ کرد

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەستپێکردنی ئۆپڕاسیۆنی "وەعدەی سادیق ٣" بە ناوی کۆد "یا عەلی بن ئەبو تالیب" دژی رژێمی داگیرکەری راگەیاند.
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، ئۆپڕاسیۆنی "وەعدەی سادیق ٣" ئێوارەی ئەمڕۆ بە هەڵدانی سەدان جۆری جیاوازی مووشەکی بالیستیک بۆ ناو خاکە داگیرکراوەکان دەستیپێکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، یەکەی پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند کە ئۆپڕاسیۆنی "وەعدەی سادیق ٣" بە ناوی کۆد "یا عەلی بن ئەبو تالیب" دەستی پێکردووە.
لە راگەیەندراوەکەی سوپای پاسداران هاتووە، "دوابەدوای هێرشە دڕندەکانی رژێمی داگیرکەر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاندبوو، "ئەم رژێمە دەبێت چاوەڕوانی سزای توند بێت. دەستی بەهێزی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەرگیز بە تەنیا جێی ناهێڵێت، إن شاء الله."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ئێران، شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنیی کردە ئامانج. لە هێرشی سەر کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی چەمران لە تاران ٦٠ کەسی مەدەنی شەهید بوون. ئێران رایگەیاند کە تۆڵەسەندنەوە بەردەوام دەبێت و هێرشەکان بێ سزا نابن.
عیزەت ئەلریشق ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد کە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لە دژی رژێمی سەهیۆنی پەیامێکی ڕوونە بۆ بەرەی خۆڕاگری و وتی، "هەرکەسێک هێرش بکات باجەکەی دەدات."
ئێران لە پڕۆسەی تۆڵەسەندنەوە کە لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ڕژێمی سەهیۆنی دەستیپێکردووە، دەچێتە قۆناغێکی نوێوە. سەرچاوە سەربازییەکانی ئێران رایانگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەک تەنها ناوچە داگیرکراوەکان بەلکو بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکرێنە ئامانج.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی لە ناوچەی بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەززە گروپێک سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.