پەرلەمانتاری هودا پار لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی میسڕ بریندار بوو

فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار کە بۆ بەشداری لە رێپیوانی پشتیوانی لە غەززە لە میسڕە لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی میسڕ بریندار بوو.
دەستێوەردانەکانی هێزە ئەمنییەکانی میسر لەدژی بەشداربووانی "رێپێوانی جیهانی غەززە" کە بۆ کاردانەوە بەرامبەر بە کۆمەڵکوژیی غەززە و پشتیوانی غەززە لە ڕێگەی دەروازەی سنووری رەفەحەوە رێکخرابوو، بەردەوامە.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لەو کەسانە بوو کە لە چوارچێوەی ئەم ڕێپێوانەدا چوونەتە میسر. بەڵام دینچ لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئیدارەی میسر لە سەری بریندار بووە.
لە کاتێکدا لایەنگرانی غەززە کە لە هەموو جیهانەوە دێن بە سەختییەکی زۆرەوە تێکۆشان دەکەن بۆ گەیشتن بە دەروازەی سنووری ڕەفەح، ئیدارەی میسر پەنا دەباتە بەر شێوازی جۆراوجۆر بۆ ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوە. بەشێک لە لایەنگرانی غەززە دەستبەسەر دەکرێن و دەست بەسەر پاسپۆرتەکانیاندا دەگیرێت و تەنانەت لە هۆتێل و ئۆتۆمبێلیشدا راگیراون.
هودا پار سەبارەت بە دۆخی فاروق دینچ راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، "پەرلەمانتاری مێرسینمان کاک فاروق دینچ کە بەشداری ڕێپێوانی ویژدانی جیهانی کرد کە بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری رەفەح لە میسر لە ئەنجامی هێرشێکدا بریندار بوو.
باری تەندروستی پەرلەمانتارمان دینچ باشە، بەڵام هێرشە جددیەکان بۆ سەر چالاکڤانان مەترسیدارە. سەلامەتی ئەو چالاکڤانانە لە نێویاندا بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیانی کۆماری تورکیا هەیە، لە مەترسیدایە.
پێویستە دەستبەجێ دەسەڵاتدارانی میسر ئاگاداربکرێنەوە و هەنگاوی پێویست بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان بنرێت.
بەپەلە داوا لە سەرۆکی پەرلەمانی گەورەی نیشتمانی تورکیا بەڕێز نوعمان کورتولموش و وەزیری دەرەوە بەڕێز هاکان فیدان دەکەین دەستبەکاربن".(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ئێران، شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنیی کردە ئامانج. لە هێرشی سەر کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی چەمران لە تاران ٦٠ کەسی مەدەنی شەهید بوون. ئێران رایگەیاند کە تۆڵەسەندنەوە بەردەوام دەبێت و هێرشەکان بێ سزا نابن.
عیزەت ئەلریشق ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد کە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لە دژی رژێمی سەهیۆنی پەیامێکی ڕوونە بۆ بەرەی خۆڕاگری و وتی، "هەرکەسێک هێرش بکات باجەکەی دەدات."
ئێران لە پڕۆسەی تۆڵەسەندنەوە کە لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ڕژێمی سەهیۆنی دەستیپێکردووە، دەچێتە قۆناغێکی نوێوە. سەرچاوە سەربازییەکانی ئێران رایانگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەک تەنها ناوچە داگیرکراوەکان بەلکو بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکرێنە ئامانج.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی لە ناوچەی بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەززە گروپێک سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.