ئایەتوڵڵا خامنەیی: هێزی چەکداری ئێران رژێمی سەهیۆنی بەدبەخت دەکات

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ نەتەوەی ئێران وتی، "هێزە چەکدارەکان بە هێزەوە هەڵسوکەوت دەکەن و رژێمی دزێوی سەهیۆنی بەدبەخت دەکەن."
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ نەتەوەی ئێران وتی، "هێزە چەکدارەکان بە هێزەوە هەڵسوکەوت دەکەن."
ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی، "رژێمی سەهیۆنی بێ زیان لەم تاوانە ڕزگاری نابێت و نەتەوەی ئێرانیش دڵنیا دەبێت کە لەم ڕووەوە درێغی ناکرێت."
ناوبراو وتی، "رژێمی سەهیۆنی هەڵەیەکی گەورەی کرد، هەڵەیەکی کرد و دەرئەنجامەکانیشی بەدبەختی دەکات، إن شاء اللە. میللەتی ئێران لە خوێنی شەهیدە بەنرخەکانی خۆش نابێت، پێشێلکردنی ئاسمانی وڵاتەکەی قبوڵ ناکات. هێزە چەکدارەکانمان ئامادەن، بەرپرسانی وڵات و هەموو گەلی ئێران لە پشت هێزە چەکدارەکانەوەن. ئەمڕۆش پەیامی هاوشێوە لە هەموو کوتلە سیاسییە جیاوازەکانی وڵات و هاوڵاتیانەوە بڵاوکرایەوە. هەمووان هەست دەکەن کە دەبێت بە زۆر وڵامی ڕژێمی سەهیۆنی بدرێتەوە.
دەبێت بە زەبری هێز هەڵمەت بکەین و إن شاء اللە بە زەبری هێز مامەڵە دەکەین و سازشیان لەگەڵ ناکەین. بێ گومان ژیان بۆیان تاڵ دەبێت. وا مەزانن کە لێیان داوە و تەواو بووە. نەخێر ئەوان دەستیان بە شەڕ کرد. ئێمە ڕێگایان پێنادەین لەم تاوانە گەورەیەی کە کردوویانە ڕزگاریان بێت. هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە دڵنیاییەوە گورزی قورس لەم دوژمنە دزێوە دەدەن. هەروەها میللەت لایەنگری ئێمەیە، لایەنگری هێزە چەکدارەکانە و کۆماری ئیسلامیش بە ئیزنی خودا ڕژێمی سەهیۆنی دەشکێنێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ئێران، شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنیی کردە ئامانج. لە هێرشی سەر کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی چەمران لە تاران ٦٠ کەسی مەدەنی شەهید بوون. ئێران رایگەیاند کە تۆڵەسەندنەوە بەردەوام دەبێت و هێرشەکان بێ سزا نابن.
عیزەت ئەلریشق ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد کە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لە دژی رژێمی سەهیۆنی پەیامێکی ڕوونە بۆ بەرەی خۆڕاگری و وتی، "هەرکەسێک هێرش بکات باجەکەی دەدات."
ئێران لە پڕۆسەی تۆڵەسەندنەوە کە لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ڕژێمی سەهیۆنی دەستیپێکردووە، دەچێتە قۆناغێکی نوێوە. سەرچاوە سەربازییەکانی ئێران رایانگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەک تەنها ناوچە داگیرکراوەکان بەلکو بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکرێنە ئامانج.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی لە ناوچەی بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەززە گروپێک سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.