خەڵکی غەززە دڵخۆشن بە مووشەکەکانی ئێران

خەڵکی غەززە کە نزیکەی دوو ساڵە رووبەرووی هێرشی داگیرکەران بوونەتە بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە پێشوازییان لە هەڵمەتی مووشەکی ئێران کرد دژی ناوچە داگیرکراوەکان.
خەڵکی ماتەمینی کەرتی غەززە بە ئۆپڕاسیۆنی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەدژی رژێمی سەهیۆنی، دڵخۆش بوون.
دانیشتوانی کەرتی غەززە لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا بەهۆی پچڕانی کارەبا و ئینتەرنێتی رژێمی داگیرکەر پەیوەندییان لەگەڵ جیهانی دەرەوە نەماوە.
خەڵکی کەرتی غەززەی شەڕلێدراو، شەوی هەینی کاتێک مووشەکی ئێرانیان لە ئاسمانی فەلەستینی داگیرکراودا بینی، دڵخۆش بوون، دروشمیان دەوتەوە و دوعایان دەکرد.
زۆرێک لە خەڵکی مەدەنی دانیشتووی کەرتی غەززە بە دروشمی تەکبیر و هاواری خۆشی پێشوازییان لە مووشەکەکانی ئێران کرد تا گەیشتنە ئامانجەکانیان.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، میدیاکانی داگیرکەر شەوی هەینی رایانگەیاند کە تا ئێستا ١٥٠ بۆ ٢٠٠ مووشەک لە ئێرانەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان هەڵدراون.
میدیاکانی داگیرکەر رایانگەیاند کە ئاماری ڕوونتر لەسەر ژمارەی مووشەکەکانی تەقێنراو لەبەر قەبارە و خێرایی هێرشەکە و دابەشبوونی خاڵەکانی لێدان لەبەردەستدا نەبووە.
ئەو دەزگا میدیاییانەی کە باسی لێوە دەکرێت، جەختیان لەوە کردەوە کە زۆرێک لە مووشەکەکانی ئێران ئامانجەکانیان داوە.
ناوەندی راگەیاندنی سەهیۆنی حەیۆم هەروەها لە ڕاپۆرتی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکانی ئێران لە چەند ناوچەیەکی فەلەستینی داگیرکراو بڵاو کردەوە.
لە ئەنجامی هێرشە تیرۆریستییەکانی رژێمی سەهیۆنی لە تاران و بەشێک لە شارەکانی ئەو وڵاتە لە دەوروبەری کاتژمێر ٠٢:٠٠ی دوێنێ، ژمارەیەکی زۆر لە فەرماندە سەربازییەکان، زانایان و خەڵکی مەدەنی شەهید بوون.
دوابەدوای ئەم تاوانکارییەی رژێمی سەهیۆنی، سوپای پاسداران رایگەیاند کە ئۆپڕاسیۆنی "وەعدەی سادیق ٣"یان دەستپێکردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ئێران، شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنیی کردە ئامانج. لە هێرشی سەر کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی چەمران لە تاران ٦٠ کەسی مەدەنی شەهید بوون. ئێران رایگەیاند کە تۆڵەسەندنەوە بەردەوام دەبێت و هێرشەکان بێ سزا نابن.
عیزەت ئەلریشق ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد کە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لە دژی رژێمی سەهیۆنی پەیامێکی ڕوونە بۆ بەرەی خۆڕاگری و وتی، "هەرکەسێک هێرش بکات باجەکەی دەدات."
ئێران لە پڕۆسەی تۆڵەسەندنەوە کە لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ڕژێمی سەهیۆنی دەستیپێکردووە، دەچێتە قۆناغێکی نوێوە. سەرچاوە سەربازییەکانی ئێران رایانگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەک تەنها ناوچە داگیرکراوەکان بەلکو بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکرێنە ئامانج.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی لە ناوچەی بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەززە گروپێک سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.