ئێران قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی درێژکردەوە

رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران ماوەی ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئەو وڵاتە و گەڕانەوەی تا ڕۆژی سێشەممە درێژ کردەوە.
رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران لە بەیاننامەیەکدا راگەیاند، "دوای پێشهاتەکانی ئەم دواییە، بەمەبەستی پاراستنی سەرنشینان و سەلامەتی گەشتەکان و هاوتەریب لەگەڵ ڕاگەیاندنی فڕۆکەوانی (NOTAM)، ئاسمانی وڵاتەکە تا کاتژمێر ٠٢:٠٠ی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی حوزەیران بە داخراوی دەمێنێتەوە."
لە بەیاننامەکەدا داوا لە هەموو هاوڵاتیان کراوە کە خۆیان لە چوون بۆ فڕۆکەخانەکانی وڵات بەدوور بگرن و بەدواداچوون بۆ هەواڵەکان بکەن سەبارەت بە دۆخی گەشتەکان تەنها لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو سنووردارکردنانەی لە ئاسمانی وڵاتدا جێبەجێ دەکرێن بەردەوام دەبن تا بارودۆخی وڵات ئاسایی دەبێتەوە، هەروەها زانیاری پێویست بۆ ڕای گشتی رادەگەیەنرێت کاتێک باری نائاسایی کۆتایی دێت و ئاسمانی وڵاتەکە دەکرێتەوە.
بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکان دوای ئەوە هات کە سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی رژێمی داگیرکەر هێرشی ئاسمانی بۆ سەر تارانی پایتەختی ئێران و ناوچەکانی دیکەی سەرتاسەری وڵات دەستپێکرد. لە بەرامبەردا ئێران لە شەوی هەینیەوە زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆسەر ئامانجە داگیرکراوەکان دەستپێکردووە و زیانی گیانی و زیانی بەرچاوی لێکەوتووەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی تۆڵەسەندنەوەی ئێران تەواوی چالاکییەکانی پاڵاوگەی نەوتی حەیفا راگیرا.
ئێران هێرشی نوێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی بۆسەر شارەکانی تەلئەبیب و حەیفا دەستپێکرد. لەگەڵ دەستپێکردنی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان بەسەر شارەکاندا، خەڵک بەرەو پەناگاکان هەڵدێن.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکارییەکان لە باکووری ڕۆژئاوای غەززە ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ کەس.