رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشەکانی لە غەززە: ١٣ شەهید و ٧٠ بریندار

لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر مەدەنییەکان لە غەززە کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون ١٣ کەس شەهید بوون و زیاتر لە ٧٠ کەسیش بریندار بوون.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی لە دژی مەدەنییەکان لە غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا ١٣ فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ٧٠ کەسیش بریندار بوون.
دوێنی هێرشێکی بەم شێوەیە لە خان یونس و رەفەح ئەنجام درابوو و لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ٦٠ کەس شەهید بوبوون و نزیکەی ٢٠٠ کەسیش بریندار بوبوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٢ی ئادارەوە تەواوی دەروازەکانی غەززەی داخستووە و رێگە بە چوونەوە ژوورەوەی هیچ جۆرە خۆراک و دەرمان و سووتەمەنیێک بۆ ناو غەززە نادات. لە ڕۆژانی کۆتاییدا هێرش بۆ سەر خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکاری مرۆیی زیاد بووە و بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم دۆخە وەک "هەوڵی کۆچی زۆڕەمڵێ و پاکتاوکردنی نەتەوەیی" وەسف کرد.
لە ٢٧ ئایارەوە لە ئەنجامی هێرش سەر خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکارییەکان زیاتر لە ٣٠٠ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی سەر غەززە. لە ئەنجامی هێرش و کۆمەڵکوژییەکاندا زیاتر لە ١٨٥ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە و هەزاران کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە ناوچەکە قەیرانی مرۆیی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت و ئەم کۆمەڵکوژیانە لە پێش چاوی دونیا بە پشتیوانی بێ دەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، هێزەکانی رووسیا دوو شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی سومی و خارکیڤی ئۆکرانیا کۆنترۆڵکردەوە.
ئایەتولڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ گەلی ئێران وتی، "هەرچەشنە دەستێوەردانێکی سەربازی لەلایەن ئەمریکاوە بێ گومان زیانی قەرەبوو نەکراوەی لێدەکەوێتەوە."
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕۆژی سێشەممە لە قەزای حەمیدیە شاری قونەیترەی سوریا لە نزیکەی بەرزاییەکانی جۆلان ژمارەیەکی زۆر خانووی ڕوخاند.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٦٣٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٩ هەزار و ٨٨٠ کەس.