رووسیا هێرشی کردە سەر کیێڤ: ٢٤ کوژراو

لە ئەنجامی هێرشی رووسیا بۆ سەر شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا ٢٤ کەس کوژراون.
دەزگای باری لەناکاوی ئۆکراینا راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی و درۆنی رووسیا بۆ سەر کیێڤ کە دوێنێ ئەنجام درا ژمارەی کوژراوەکان گەشتە ٢٤ کەس و ١٣٤ کەسیش بریندار بوونەتە.
مووشەکێک لە باڵەخانەیەکی ٩ نهۆمی لە ناوچەی سۆلۆمیانسکی لە ڕۆژئاوای شارەکە کەوت و لانیکەم ١٩ کەس کوژران.
دەزگاکە راگەیاند، چالاکییەکانی فڕیاگوزاری لە ناوچەکە تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوام بووە.
هێزی چاودێری مافەکانی مرۆیی ئۆکراینا سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، پێدەچێت ئەمە "مەرگبارترین" هێرش بۆ کیێڤ بێت کە نزیکەی ساڵێکە بەردەوامە.
ڤیتالی کلیچکۆ سەرۆکی شارەوانی کیێڤ ١٨ حوزەیران وەک ماتەمینی گشتی لە شارەکە راگەیاند.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، هێزەکانی رووسیا دوو شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی سومی و خارکیڤی ئۆکرانیا کۆنترۆڵکردەوە.
ئایەتولڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ گەلی ئێران وتی، "هەرچەشنە دەستێوەردانێکی سەربازی لەلایەن ئەمریکاوە بێ گومان زیانی قەرەبوو نەکراوەی لێدەکەوێتەوە."
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕۆژی سێشەممە لە قەزای حەمیدیە شاری قونەیترەی سوریا لە نزیکەی بەرزاییەکانی جۆلان ژمارەیەکی زۆر خانووی ڕوخاند.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٦٣٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٩ هەزار و ٨٨٠ کەس.